كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:58 AM
بە ئامادەبوونی جێگری كونسوڵگەریی ئیتاڵیا بە فەرمی كارگەی گوشینی زەیتی زەیتوون كرایەوە

بە ئامادەبوونی بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوو خاتوو پاوڵا ناردینی جێگری كونسوڵگەریی ئیتاڵیا و بەڕێزان ئەندامانی لیژنەی كشتوكاڵ و ئاودێری و ڤێتێرنەری لە پەرلەمانی كوردستان و ژمارەیەك لە بەڕێوەبەرانی گشتی و پسپۆڕو فەرمانبەرانی پەیوەندیدار و سەرۆك و ئەندامانی كۆمەڵەی هەرەوەزیی زەیتوون و جووتیاران، لە شاری هەولێر بە فەرمی كارگەی گوشینی زەیتی زەیتوون كرایەوە ، سەرەتا وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە وتەیەكدا وێڕای پیرۆزبایی كردن لە جووتیاران كە لەمەودوا بەرهەمەكانیان دەهێننە ئەم كارگەیە بۆ بەرهەمهێنانی زەیتی زەیتوون، سوپاسی حكومەتی ئیتاڵیا و پەیمانگای (سام)ی ئیتاڵی و ستافی وەزارەت و كۆمەڵەی هەرەوەزیی زەیتوونی كرد كە توانیان بە هەوڵ و تەقەلای هەموو لایەك ئەم كارگە نۆبەرەیە بگەیەننە قۆناخی كردنەوەو بەرهەمهێنان، دووپاتیشی كردەوە كە ئەم كارگەیە بە هەوڵ و كۆششی وەزارەت دامەزرا لەرێی پەیوەندی و سەردانی راستەوخۆ بۆ وڵاتی ئیتاڵیا و بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەو پەیمانگەی (سام)ی ئیتاڵی، ئاماژەشی بەوە كرد كە ئەم كارگەیە سەرەتایەكە بۆ سوودوەرگرتن لە بەرهەمی زەیتوونی خۆماڵیی و سوودگەیاندن بە جووتیاران و هاندانیان كە خۆیان زیاتر ماندووبكەن بۆ بەرهەمهێنانی زەیتوون، گوتیشی كە كارگەكە توانای بەرهەمهێنانی یەك تەن و نیوی لە سەعاتێكدا هەیەو هەر تەنێكی زەیتوونیش بە 75 هەزار دینار بۆ جووتیاران دەكاتە زەیت و ئەوانیش ئازادن بە فرۆشتنەوەی زەیتەكە بە كۆمەڵەی هەرەوەزیی زەیتوون يان خۆیان وەریبگرنەوە، دواتر جێگری كونسوڵگەریی ئیتاڵیا لە وتەیەكدا سوپاسی تایبەتیی بەڕێز وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی كرد بۆ هەماهەنگی و هاوكاریی راستەوخۆ لەگەڵ ستافی وڵاتەكەی بۆ بە ئەنجامگەیاندنی ئەم پڕۆژەیە و دووپاتی كردەوە كە حكومتەكەی زیاتر بەردەوام دەبێت لە بواری هاوكاریكردنی هەرێمی كوردستان بە تایبەتیش لە كەرتی كشتوكاڵدا، ئینجا خەڵاتی رێزلێنان بەسەر ئەو كەس و لایەنانە دابەشكرا كە هاوكارو هەماهەنگ بوون لە سەركەوتنی ئەم هەوڵە و دامەزراندن و كردنەوەی كارگەكە، لەپاشاندا بەیاوەریی میوانان چوونە نێو كارگەكەوە، بە فەرمی و راستەوخۆ كارگەی بەرهەمهێنانی زەیتی زەیتوونیان كردەوە و لە نزیكەوە بە وێستگەكانی بەرهەمهێنان ئاشنابوون، ، ماوە بگوترێت كە كارگەی گوشینی زەیتی زەیتوون راستەوخۆ لەلایەن وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوەوە رادەستی كۆمەڵەی هەرەوەزیی زەیتوون كراوەو خۆشیان سەرپەرشتی بەرهەمهێنان دەكەن.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 30/01/2017       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 1047 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department