كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 11:01 AM
وەزیرى کشتوکاڵ: لە ساغ کردنەوەی بەرهەمی ناوخۆییدا، پێویستە بەرژەوەندی بەرهەمهێنەر و بەکاربەریش رەچاو بکرێت

وەزیری کشتوکاڵی هەرێم لە گەڵ رێکخراوەکانی بواری کێڵگە پەلەوەریی و خاوەن کێڵگە پەلەوەرییەکانی هەرێمی کوردستان کۆبۆوە، بەمەبەستی گوێگرتن لە کێشەو لەمپەرەکانی بەردەم پرۆژە پەلەوەرییەکان و دووپاتی کردەوە کە داواکارەکانیان لەبەرچاو دەگیرێت و هەر ئەم مانگە لە کۆبونەوەی مانگانەی ئەنجومەنی راوێژکاری وەزارەتدا بەدواداچونی پێویستیان بۆ دەکرێت چ لەگەڵ دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ و چ ئەو وەزارەتانەی دیکەی حکومەتی هەرێم کە پەیوەندیدارن بەو مەسەلەیە. خاتوو بێگەرد تاڵەبانی، لە میانی کۆبوونەوەکەی ئەمرۆ(4/8/2019)دا رایگەیاند کە وەزارەتی کشتوکاڵ بە گرنگی زۆرەوە دەڕوانێتە پرۆژە پەلەوەرییەکان و درێغی ناکات لە گرنگیدان بەو بوارە و وەزارەتەکە تا ئەو پەڕی توانا هاوکاردەبێت لەچارەسەرکردنی کێشەکان. هەروەک داوای لە خاوەن پرۆژەکانیش کرد ئەوانیش لای خۆیانەوە هاوکاربن لە داڕشتنی پلانێکی ستراتیژی واقیعینانە بۆ هەرچی زیاتر پەرەپێدانی بەرووبوومی کێڵگە پەلەوەرییەکان لە کوردستان دا، لە پێناوی ئەوەی کشتوکاڵ بکرێتە کۆڵەکەی زێڕینی ژێرخانی ئابووری کوردستان. لەو کۆبوونەوەیەدا کەنوێنەری زۆربەی رێکخراوەکانی بواری کێڵگە پەلەوەرییەکان و خاوەن کارگەو بازرگانانی ئەو بوارە ئامادەیبوون وەزیری کشتوکاڵ و ژمارەیەک لە بەرێوەبەرە گشتیەکانی وەزارەت گوێیان لە رەخنەو سەرنج و داواکارییەکانی لایەنی میوان گرت. وەزیری کشتوکاڵ داوای لە خاوەن پرۆژە پەلەوەریەکان کرد وەک ئەرکێکی نەتەوەیی نیشتیمانی پێش هەرشتێکی دیکە وەک پێشمەرگەی پاراستنی ئاسایشی خۆراک لە کوردستناندا ئەرکی خۆیان راپەرێنن. وەزیرى کشتوکاڵ وتیشی: لە ساغ کردنەوەی بەرهەمیش دا گرنگە بەرژەوەندی بەکاربەر و هاوڵاتیانی هەرێمیش لە پاڵ بەرژەوەندی خاوەن کێڵگە پەلەوەرییەکاندا رەچاو بکرێت و بە جۆرێک باڵانس رابگیرێت کە هەمووان سوودمەندبن. لە میانی خستنە رووی داواکاریی و پێشنیازەکانیاندا خاوەن پرۆژە پەلەوەرییەکان دووپاتیان کردەوە کە بەرهەمەکانیان گەیشتووەتە ئاستی پڕکردنەوەی پێویستی ناوخۆیی بەڕێژەی(100%) و داوایان کرد وەزارەتی کشتوکاڵ چاو بە ڕێژەی هێنانی گۆشتی مریشک و هێلکە لە دەرەوەی وڵاتدا بخشێنێتەوە و بە پێی پلان وهەڵسەنگاندنی مانگانە مۆڵەتی هاوردەکردنی ئەو بەرهەمانە بدات. هەوەک باسیان لەوە کرد کە لە بەرهەمی ئالیکیشدا کوردستان دەتوانێ بەشی پێویست لەو بەرهەمانە بۆ کوردستان و بەشێکی عێراقیش دابین بکات. ئامادەبوان بە ئامار رێژەى چەندین بەرهەمى دیکەى کێڵگە و کارەگە و کوشتارگەکانى پەلەوەریان خستە روو خستەڕوو کە مایەی خۆشی لێ وستایشی وەزیری کشتوکاڵ بوو. لە کۆتایی کۆبونەوەکەدا بریاردرا هەماهەنگی و کۆبوونەوەی هەردوولا بەردەوام بێت بۆ چارە سەری کێشەکان و لابردنی لەمپەرەکانی بەردەم کاری پرۆژەپەلەوەرییەکان و سەربڕخانەو کارگەکانی دابین کردنی ئالیک و هەڵهێنەری جوجک و پرۆژە پەلەوەرییەکانی بەرهەمهێنانی هێلکە.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 04/08/2019       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 106 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department