لە رۆژی كێڵگەدا كە بەڕێوەبەرایەتی توێژینەوەو رێنمایی كشتوكاڵی هەولێری لە شارۆچكەی عەنكاوە رێكی خستبوو، ئەمڕۆ بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بە یاوەریی ئەندامانی لیژنەی كشتوكاڵ و ئاودێری و ڤێتێرنەری لە پەرلەمانی كشتوكاڵ و ژمارەیەك لە بەڕێوەبەرانی گشتی وەزارەت سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ناوبراویان كرد، لەلایەن مەقسود خالد بەڕێوەبەری توێژینەوەو كارمەند و فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتییەكە پێشوازی كران، لەم سەردانەدا بەڕێزی جەختی كردەوە كە توێژینەوەو رێنمایی كشتوكاڵ بەشێكی گرنگی سێكتەری كشتوكاڵە كە بەهۆیەوە دەتوانرێت چاكترین و باشترین جۆری دانەوێڵەو سەوزەو میوە دەست نیشان بكرێت و لە رووی زانستییەوە هەڵسەنگاندنی بۆ بكرێت و بە سوودی كشتوكاڵ و بەرهەمی خۆماڵی بشكێتەوە، هاوكات سوودی هەیە لە رووی دەست نیشان كردنی پەتاو نەخۆشییەكان، ئاماژەشی بەوە كرد كە بەڕێوەبەرایەتی توێژینەوە وەك بنكەو مینبەرێكی زانستی و توێژینەوەیە بۆ قوتابیانی كۆلیژو پەیمانگاو ئامادەییەكانی كشتوكاڵ تاكو لە نزیكەوە بە پرۆسەی رێنمایی و توێژینەوەی زانستی بەروبوومەكان ئاشنابن، دواتر وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو و میوانان و بە ئامادەبوونی چەندین جووتیاری نموونەیی كێڵگەكانی چاندنی جۆرەكانی بەروبوومی كشتوكاڵی لە ناو بەڕێوەبەرایەتییەكە بەسەركردەوە كە بەروبوومی تازەی گەنمی خۆماڵی و ئیكاردا و جۆو نیسك و نۆك و سەوزەو میوەی دیكە و نەمامی دارستان و رەزگەری لەخۆ دەگرێت، كە لەو شوێنە تاقیكردنەوەی زانستییان بۆ كراوە لە رووی بەرگەگرتنی نەخۆشی و پەتای رووەكی و بەكارهێنانی قڕكەر لە رێی ئامێری تازەوە، لە میانی گەڕانی بە ناو كێڵگەكاندا بەڕێزی دووپاتی كردەوە كە ئەم جۆرە توێژینەوانە زۆر پێویستن و دەبێ پشتیان پێ ببەسترێت چونكە لە ئێستادا لەم رووبەرە بچووكانەدا دەچێنرێن و بەرگەی وشكەساڵی دەگرن و بەرهەمەكەشیان سەركەوتنی لەرووی چەندایەتی و كوالیتییەوە بەدەست هێناوە
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی