ئەمڕۆ بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بە یاوەریی ژمارەیەك لە بەڕێوەبەرانی گشتی لە رێوڕەسمی دەرچوونی خولی زانستی تایبەت بە تێستكردنی ئاوی ژێر زەوی و چۆنێتیی وەرگرتنی زانیاری و پەرەپێدان و چارەسەركردنی كێشەكان ئامادەبوو، سەرەتا لە وتەیەكی كورتدا سوپاس و دەستخۆشی لە كۆلیژی ئەندازیاری زانكۆی سەلاحەدین كرد و جەختی كردەوە لەسەر سوودوەرگرتن لەو خولە زانستییانەو پیادەكردنی زانیارییەكان لە شوێن و پێگەی تایبەتی خۆیان و ئاماژەشی بە گرنگیی ئەم خولانە كرد بۆ زیاتر بەرچاوڕوونیی و بەخشینی زانست لەلایەن كادیرانی جیۆلۆجییەوە، دووپاتیشی كردەوە كە پسپۆڕی و شارەزایی بۆ فەرمانبەران زۆر پێویستەو دەبێت لەگەڵ پەرەسەندنەكانی زانستیی سەردەم هاوشان بێت تا ئێمەش بتوانین وەك گەلانی دیكە خۆمان بە زانست و زانیاری دەوڵەمەند بكەین، دواتر بەڕێزی بڕوانامەی دەرچوونی خوولەكەی بەسەر بەشداربووان و بەڕێوەبەری گشتی سەرچاوەكانی ئاوو راگری كۆلیژی ئەندازیاری و مامۆستایانی وانەبێژی خوولەكە دابەشكرد، جێی باسە ئەم خولە لە چوارچێوەی رێكەوتننامەی لێكگەیشتنی نێوان وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو و وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و بە هەماهەنگی نێوان بەڕێوەبەرایەتیی گشتی سەرچاوەكانی ئاوو كۆلیژی ئەندازیاریی زانكۆی سەلاحەدین بۆ 13 جیۆلۆژیی سەر بە فەرمانگەكانی وەزارەت كرابۆوە، لەم خولەدا بەشێوەی تیۆری و پراكتیكی وانەكان بۆ ماوەی 7 رۆژ لەلایەن هەر دوو مامۆستا دانا خدر مەولود و جوان سەباح مستەفا گوترانەوە.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چهند وێنهيهكى هاوپێچ كليك بكه بۆ بينينيان
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی