كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 11:00 AM
روونكردنەوەی وەزارەتی كشتوكاڵ سەبارەت بە گرتنەوەی ئاوی زێی بچووك لەلایەن كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی بەنداوو كۆگاكانی ئاو لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ئەم روونكردنەوەیەی بڵاوكردەوە: بەیانی ئەمڕۆ شەممە 2/6/2018، كۆماری ئیسلامی ئێران ئاوی زێی بچووكی گرتۆتەوە و تاوەكو ئێستاش بەردەوامە و بەهۆیەوە كێشە بۆ ئاوی خواردنەوەی شاری قەڵادزێ دروستبووە و ئاوی خواردنەوە دابەش نەكراوە. گرتنەوەی ئاوی زێی بچووك لەكاتێكدایە 1/6 كاتی بەردانەوەی ئاوە نەوەك گرتنەوەی،هەرێمی كوردستانیش لەو بەروارە ئاو بۆ خواروو و ناوەڕاستی عێراق بەردەداتەوە، بەڵام بەداخەوە كۆماری ئیسلامی ئێران لە جیاتی بەردانەوەی ئاو هەڵساوە بە گرتنەوەی و ئەمەش بۆ دووەم جارە ئاو دەگرێتەوە. لەگەڵ دروست بوونی كێشەكە رێباز حەملان وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بە وەكالەت لەگەڵ بەڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی حكومەتی هەرێم و بەڕێز سەركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر و لایەنە پەیوەندارەكان لە پەیوەندی بەردەوامدایە بۆ چارەسەركردنی كێشەكە. هەروەها بەڕێوەبەری گشتیی بەنداو و كۆگاكانی ئاو لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە پەیوەندیدایە لەگەڵ وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاو لە حكومەتی عێراقی فیدرال. بەڕێوەبەرایەتی گشتیی بەندا و كۆگاكانی ئاو لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو 2/6/2018

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 02/06/2018       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 630 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department