بێگەرد تاڵەبانى، وەزیرى کشتوکاڵى هەرێم رایگەیاند: بریارى قەدەغەى هاوردە کردنى بەرهەمى تەماتە بۆ ناو هەرێم کاریگەری ئەرێنى هەبووە لەسەر کەمکردنەوەى زەرەرمەند بوونى جووتیاران و ساغکردنەوەى بەرهەمەکانیان، وتیشى: بۆ وەرزى پێگەیشتنى هەنارى ناوخۆییش هەمان بڕیار دەدەین، بۆ ئەوەى جووتیاران قازانجى پێویستیان دەست بکەوێت لە بەرهەمى باخەکانى هەناردا. ئەم وتانەى وەزیرى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو، ئەمڕۆ (28/8/2019) لە میانى دیدارێکیدا هات لەگەڵ وەفدێکى ئیدارەى راپەڕین، کە بەسەرۆکایەتى هیوا قەرەنى، سەرپەرشتیارى ئیدارەى راپەڕین سەردانى دیوانى وەزارەتیان کردبوو. لە دیدارەکەدا گفتوگۆ کرا لەبارەى کاروبارى بەڕیوەبەرایەتى و فەرمانگە کشتوکاڵییەکانى سنوورى ئیدارەى راپەڕین و پێویستییەکانیان و چەندین کار و پرۆژەى پەیوەست بە سێکتەرى کشتوکاڵ. وەزیرى کشتوکاڵ، رایگەیاند درێغى ناکەن لە گرنگیدان بەو ناوچەیە و پێشخستنى کەرتى کشتوکاڵ، بەو پێیەى دەشتى بیتوێن یەکێک لە هەرە بەناوبانگترین دەشتە کشتوکاڵییەکانى کوردستان و ناوچەکەیە و بە هەماهەنگى لەگەڵ ئیدارەى سنوورەکە کارى پێویست ئەنجام دەدەن بۆ رێکخستنەوەى زیاترى فەرمانگە کشتوکاڵییەکانى راپەرین بە مەبەستى هەرچى زیاتر پێشخستنى کشتوکاڵ و باشتر رایى کردنى کاروبارەکان و خزمەتکردنى جووتیاران و کشتیارانى سنوورەکە.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی