كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 11:01 AM
هەنگاوەکانی تایبه‌ت به‌ وەرگرتنى گەنمى جوتیاران بۆ ساڵى 2020 ده‌ستیپێکرد

وەزیری کشتوکاڵ و سەچاوەکانی ئاو: بەڵێمان پێدراوە بۆ زیادکردنی بڕی گەنمی وەریگراو لە جوتیارانمان ئەمڕۆ دووشەممە 24/2/2020، وه‌زیری کشتوکاڵ و سه‌رچاوه‌کانی ئاو لەحکومەتی هەرێم لەگەڵ بەڕێوەبەرى گشتى کشتوکاڵى پارێزگاکان، بەڕێوەبەرە گشتیەکانى پەیوەندار لەگەڵ نوێنەرى وەزارەتی کشتوکاڵی هه‌رێم بۆ کاروبارى وەزارەتەکانى کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاویەکانى عێراق کۆبۆوه‌. کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە وەرگرتنى گەنمى جوتیاران بۆ ساڵى 2020، سەردانى شاندى حکومەتى هەرێم بەسەرۆکایەتى بێگەرد تاڵەبانى، وەزیرى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو بۆ بەغدادو کۆبوونەوە لەگەڵ وەزارەتەکانى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاوى عێراق لەگەڵ سەردانى شاندى تایبەتى وەزارەتى کشتوکاڵ بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ شاندى باڵاى حکومەتى عێراق تایبەت بە وەرگرتنى گەنمى جوتیاران و زیادکردنى بڕى دیارى کراو بۆ جوتیارانى کوردستان. بێگەرد تاڵەبانى، وەزیرى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو لە حکومەتى هەرێم ئاماژەى بەوەکرد، لەسەردانى رابردوومان بۆ وەزارەتەکانى کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاویەکانى عێراق، سەردانى لیژنەیەکمان بۆ لیژنەى باڵاى یەکلاى کردنەوەى گەنمى جوتیاران لەعێراق تاوتوێى هەموو ئەو باسانەمان کرد، جەختمان کردەوە کە دەبێت جوتیارانمان وەک باقى جوتیارانى پارێزگاکانى عێراق مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت، لەگەڵ بەغداد رێککەوتووین بۆ زیادکردنى رێژەى وەرگرتنى گەنمى جوتیاران. رونیشکردەوە، لەسەر ئەم بابەتە لەگەڵ وەزارەتى کشتوکاڵى عێراق رێککەوتووین و کەخۆى لە چەندین پێشنیارى جۆراو جۆر دەبینێتەوە کە بەشێک لە پێشنیارەکان لەرێگەى ئەنجوومەنى وەزیرانى حکومەتى هەرێم جێبەجێدەکرێن و بەشێکى بەهەماهەنگى وەزارەتى بازرگانى و بەدواداچوونى بەردەوام و هەماهەنگى بەردەوام بۆ یەکلاى کردنەوەى بۆ ئەوەى رێژەى وەرگرتنى گەنمى جوتیاران بە بەراورد بەساڵانى رابردوو زیاد بکرێت. وەزیرى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو، جەختیشى کردەوى، وەک وەزارەتى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو لەماوەى یەک هەفتە سەرجەم ئەو داواکاریانەى بەغداد داوایان کردوە بۆ چارەسەرکردنى ئەم کێشەیە پێشکەش بە بەغداد دەکەین لەپێناو ئەوەى جوتیارانمان گەنمى زیاتریان لێ وەربگرێت. شایانى باسە، وەزارەتى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو هەنگاوە کرداریەکانى دەست پێکردووە بۆ گەیشتن بەدەر ئەنجامێکى باش بۆئەوەى گەنمى زیاتر لە جوتیاران وەربگیرێت هاوشانى جوتیارانى خوارو ناوەڕاستى عێراق و پاشان جوتیاران ئاگادار دەکرێنەوە.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 24/2/2020       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 78 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department