كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 11:01 AM
هەڵەبجە؛ 75دار لە دارستانی گوڵان چێنران

بێگەرد تاڵەبانی: ئەو كەسەی تۆێكڵی دارەكانی لێكردۆتەوە رووبەڕووی یاسایی دەكەینەوە لەشوێنی لێكردنەوەی تۆێكڵی پێنج دار سنەوبەر لە دارستانی گوڵان لە پارێزگای هەڵەبجە، 75 دار چێنران و وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاویش دەڵێت، ئەو كەسەی تۆێكڵی دارەكانی لێكردۆتەوە شەش مانگ دەستبەسەر دەكرێت و پێنج ملیۆن دیناریش سزای ماددی دەدرێت. بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو دەڵێت، دوای ئەوەی لە دارستانی گوڵان لە پارێزگای هەڵەبجە پێنج دار سنەوبەر توێكڵیان لێكرایەوە بۆ ئەوەی وشك بن، لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتی گشتی كشتوكاڵی هەڵەبجە و بەڕێوەبەرایەتی گشتی دارستان و پاوان و پۆلیسی دارستان هەوڵی دۆزینەوەی بكەری ئەو كارە دژ بەسروشت و نامرۆڤایەتیەماندا. وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ئاماژەی بەوەشكردوە، تاوەكو ئێستا بكەری ئەم كارە نەدۆزراونەتەوە و لە هەوڵ بەردەوامین بۆ دۆزینەوە و بە سزاگەیاندنی. بێگەرد تاڵەبانی، باسی جۆری سزاكەی كردووە كە بەپێی ماددەی 22لەیاسایی دارستان ژمارە 10 ی ساڵی 2012، سزاكەی بریتیە لە بەندكردن بۆماوەیەك كە لە شەش مانگ كەمتر نەبێت، هەروەها سزادانی ماددیش كەمتر نەبێت لە پێنج ملیۆن دینار. وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، سوپاسی پارێزگاری هەڵەبجە، جێگری پارێزگار، بەڕێوەبەری گشتی كشتوكاڵی هەڵەبجە، بەڕێوەبەری دارستان و پاوانی هەڵەبجە، پۆلیسی دارستان، كۆمەڵەی كوردستانێكی سەوز، رێكخراوی هەڵوێست، گروپی دۆستانی ژینگە و كۆمەڵێ گەنجی خۆبەخش كە ئەمڕۆ هەینی 2020/4/3 لە دارستانی گوڵان حەفتاو پێنج داریان لەو شوێنەدا چاند. جێگەی باسە دوێنی پێنج شەممە2020/4/2، بەڕێوەبەرایەتی گشتی كشتوكاڵی هەڵەبجە ئاگاداركرایەوە كە لە دارستانی گوڵان پێنج دار سنەوبەر توێكڵیان لێكراوەتەوە، لەسەر راسپاردەی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لایەنە پەیوەندارەكان دەستیان بە لێكۆڵینەوە كردووە بۆ دۆزینەوەی ئەو كەسانە و بەسزا گەیاندنیان.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 03/04/2020       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 98 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

چه‌ند وێنه‌يه‌كى هاوپێچ كليك بكه‌ بۆ بينينيان

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department