كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:58 AM
دەستپێكردنی خەرجكردنی پڕۆژەی بەبازاڕكردنی گۆشتی پەلەوەڕ لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان

لە چوارچێوەی دەستپێكردنی بودجەی پڕۆژەكانی هاندانی جووتیاران( الاعانات الزراعیە) بۆ ساڵی 2015، كە توانرا 50%ی بودجەی ساڵی2013 لە وەزارەتی دارایی و ئابووری بۆ ئەم بابەتە دابین بكرێت، ئەمڕۆش بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو دەستپێكردنی خەرجكردنی پڕۆژەی هاندانی بەبازاڕكردنی گۆشتی پەلەوەڕی راگەیاند، كە بڕی 7 ملیارو 710 ملیۆن دینار بۆ هەر چوار پارێزگا و ئیدارەی گەرمیان تەرخانكراوە،بەم پێیە وەزارەت لە هەر پارێزگایەك گرێبەست لەگەڵ كۆمپانیایەك دەكات بۆ گەیاندنی بەروبوومی كێڵگەكان بۆ سەربڕخانە و دواتر بە بازاڕكردنیان كە لە بەرژەوەندیی خاوەن كێڵگەكاندایە. وەزارەتیش سەبارەت بە تەرخانكردنی پارەی پڕۆژەی بەبازاڕكردنی گۆشتی پەلەوەڕ بۆ هەر پارێزگایەكیش بەم شێوەیەیە كە بۆ هەولێر بڕی 2 ملیار و 900 ملیۆن دینار و بۆ سلێمانی 2 ملیار و425 ملیۆن دینار و بۆ دهۆك 1 ملیارو500 ملیۆن دینار و بۆ ئیدارەی گەرمیانیش بڕی 885 ملیۆن دینار تەرخانكراوە.ئەمەو بۆ ڕۆژانی دواتریش لە پڕۆژەكانی دیكە رادەگەیەنرێت.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 01/07/2015       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 1164 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department