بێگەرد تاڵەبانی: کارکردنمان بۆ ئەوەیە لە 2020بکەوێتە بواری جێبەجێکردن ئەمڕۆ یەک کشەممە 23/2/2020 کۆبوونەوەى هاوبەشى نێوان وەزارەتى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو لە حکومەتى هەرێم لەگەڵ نوێنەرى ئەنجوومەنى وەزیران، وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى و دەوستەى وەبەرهێنان تایبەت بە پڕۆژەى بەبازاڕکردنى گەنم لە هەرێمى کوردستان کۆبۆوە. لەسەرەتاى کۆبوونەوەکە بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی باسى لەگرنگى پڕۆژە یاساکە کرد و وتى، ئەم پڕۆژە یاسایە لەپێناو خوددابینکاریە لەو بەرهەمانەى لە گەنم بەرهەم دێت، بۆیە گرنگە هەموومان بەیەکەوە کارى جدى بکەین بۆ خستنەبوارى جێبەجێکردنى پڕۆژەکە. لەکۆبوونەوەکە گفتوگۆیەکی چڕ لەسەر پڕۆژەکە کرا لەپێناو ئەوەى لە ساڵى 2020 پڕۆژەکە بخرێتەبوارى جێبەجێکردن. وەزیرى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو ئاماژەى بەوەشکرد، کارکردنمان بۆ ئەوەیە لە ساڵى 2020 ئەو پڕۆرژەیە بخرێتە بوارى جێبەجێکردن و هەنگاو بەهنگاو فراوانى بکەین. لەکۆبوونەوەکە نوێنەرى ئەنجوومەنى وەزیران، وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى، دەستەى وەبەرهێنان و بەڕێوەبەرە گشتیە پەیوەندارەکانى وەزارەتى کشتوکاڵ خاڵ بەخاڵى پڕۆژەکەیان گفتوگۆ لەسەر کرد. پاشان بڕیاردرا هەفتەى داهاتوو بانگهێشتى کەرتى تایبەت بکرێت و لەگەڵیان کۆبوونەوە بۆ ئەوەى راپۆرتى کۆتاى ئاراستەى ئەنجوومەنى وەزیران بکرێت بۆ خستنەبوارى جێبەجێکردن.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی