كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:58 AM
ئاژانسی پەرەپێدانی بەریتانی بۆ ئەنجامدانی چەند پڕۆژەیەك هاوكاریی هەرێمی كوردستان دەكات

لەدرێژەی سەردانەكەیدا بۆ بەریتانیا بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بە یاوەریی شاندێكی وەزارەت كە لە بەڕێوەبەری گشتی سەرچاوەكانی ئاوو بەڕێوەبەری گشتیی لە دیوانی وەزارەت و ژمارەیەك پسپۆڕو شارەزا پێكهاتبوو لە لەندەن، لەگەڵ ئاژانسی پەرەپێدانی بەریتانی كۆبۆوە، لە میانی دیدارەكەدا باس لە رۆڵی ئاژانسەكە كرا كە گرنگیی دەدات بە بواری پەرەپێدان لە چەندین وڵاتی جیهان، سەرەڕای كارەكانی خۆیان لە بەریتانیا، لە تەوەرێكی دیكەدا باس لە دابینكردنی بودجە كرا كە هەوڵی بۆ دەدرێت لەلایەن ئاژانسەكەوە لەگەڵ هەندێك لە رێكخراوەكانی جیهانی بۆ ژمارەیەك پڕۆژە لە هەرێمی كوردستان، هەروەها لەو بودجەیەی كە لەبەر دەستی خۆیانە بە تایبەتیش پڕۆژەكانی ئاو كە بەلای ئەوانەوە گرنگیی زۆری هەیە، چونكە ئاوی خواردنەوە بۆ هاووڵاتیان و ئاوارەكان دابین دەكرێت، هاوكات دروست كردنی ژمارەیەك پڕۆژەی دیكە كە ببێتە هۆی پێشخستن و پەرەپێدانی هەرێمی كوردستان و گواستنەوەی ئەو شارەزاییەی كە هەیانە بۆ هەرێمی كوردستان.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 10/09/2015       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 1046 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department