بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو پێشوازی كرد لە فاخیر حازم ئیسلام بەڕێوەبەری سەنتەری رۆشنبیریی قەرەج، لە دیدارێكدا بەڕێوەبەری سەنتەرەكە باسی لە چالاكییەكانی سەنتەرەكە كرد بە تایبەتیش لەرووی درووستكردنی یەكەی نیشتەجێبوون بۆ قەرەجەكانی هەرێمی كوردستان كە تائێستا ئەو سەنتەرە نزیكەی 250 یەكەی بۆ درووستكردوون، وێڕای كاركردن لەگەڵ دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێم لەرووی كردنەوەی قوتابخانەو بنكەی تەندروستی و هەندێ فەرمانگەی خزمەتگوزاریی لەو ناوچانەی كە قەرەجەكان لێی نیشتەجێن، لەلای خۆیەوە وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو وێڕای وەسفكردنی ئەو قەرەجانە وەك توێژێكی كۆمەڵگا و جەختیشیی كردەوە كە هەموو مرۆڤێك كە خوای گەورە درووستی كردووە رێزو كەرامەتی پارێزراوەو پێویستە رێزی لێ بگیرێت، روونیشی كردەوە كە قەرەج لە دێرزەمانەوە خاوەنی چەندین پیشەو كاری خۆیانن، پشتیوانیی خۆی و وەزارەتیشی بۆ سەنتەرەكە دووپاتكردەوە لە هەموو روویەكەوە لەپێناو خزمەتكردنی ئەو توێژەی كۆمەڵگا لە هەرێمی كوردستاندا. شایانی باسە لەئێستادا نزیكەی 15 هەزار هاووڵاتی قەرەج لە ناوچە جیاجیاكانی كوردستان نیشتەجێن.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی