لە دیدارێكی نێوان بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو و شاندێكی وڵاتی چیك كە لە ماریان جۆریچكا وەزیری كشتوكاڵ و خاتوو ئیڤا دەردەكۆڤا قونسڵی گشتی ئەو وڵاتە لە هەولێرو یۆرۆسلاڤ رایف جێگری قونسڵ و بەرپرسی پاشكۆی بازرگانی،بەئامادەبوونی بەڕێوەبەرانی گشتیی وەزارەت، سەرەتا وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو پیرۆزبایی لە قونسڵی تازەی چیك كرد بە بۆنەی دەست بەكاربوونی، دواتر باس لە هەماهەنگی و هاوكاری نێوان هەردوو لا لە بوارەكانی كشتوكاڵ كراو چەندین خاڵی گرنگی نێوان هەردوو وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێم و چیك بە تێروتەسەل ئاماژەیان پێكرا كە لەكاتی سەردانەكەی پێشووی بەڕێز عەبدولستار مەجید بۆ چیك خرابووە ڕوو، لەوانە كردنەوەی لقی كۆمپانیای زیتۆعەنتەری تراكتۆر بە سێ قۆناغ كە بریتین لە كۆكردنەوەو دروستكردن و فرۆشتنی تراكتۆر و ئامێری یەدەگ، هاوكات هاندانی جووتیاران بۆ كڕینی بەرهەمەكە، وێڕای راهێنانی ستافی وەزارەت و دابینكردنی كورسیی خوێندنی ماستەر و دكتۆرا كە كاتی خۆی قسەی لێكرابوو و رەزامەندی لەسەر درابوو، یەكێكی دیكەی ئەو خاڵانەی كە ئاماژەیان پێكرا، هاوكاری و هەماهەنگیی رووەكی و ئاژەڵی و پڕۆژەی ساردخانە و سایلۆ لەلایەن كۆمپانیایەكی چیكەوە جێبەجێ بكرێت، لە میانی دیدارەكەدا وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو كورتەباسێكی رەوشی هەرێمی كوردستانی خستەڕوو لە رووی سیاسی و ئابووری و قەیرانی دارایی و ئەو خۆڕاگری و قوربانیدانەی كە هێزی پێشمەرگە دژی داعش لە سەنگەرەكانی بەرگری دەینوێنێت، جەختیشی كردەوە لە پێویستیی زیاتر هاوكاریكردنی پێشمەرگەو هەرێمی كوردستان بە شێوەیەكی گشتی، هەر لەم دیدارەدا بڕیاردرا لیژنەیەكی باڵا پێكبهێنرێت بۆ بەدواداچوونی ئەو خاڵانەی كە لە دوای واژۆكردنی یاداشتنامەی لێكگەیشتن جێبەجێ دەكرێن، لەلای خۆیەوە وەزیری كشتوكاڵی چیك ئامادەیی خۆی بۆ هەموو ئاسانكارییەك خستەڕوو بۆ یارمەتیدانی هەرێمی كوردستان و ستایشی رۆڵی فیداكاریی و قوربانیدانی هێزی پێشمەرگەی كوردستانی كرد لە شەڕی دژ بە داعش، داواشی كرد لیستێك ئامادەبكەن بە داواكارییەكانی وەزارەت بەپێی ئەولەویات بۆ ئەوەی جێبەجێ بكرێن و پشتگیریی خۆیشی بۆ هەموو ئەو خاڵانە دەربڕی كە لەو دیدارەدا ئاماژەیان پێكرا و دووپاتی كردەوە كە خوازیارە پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتی چیك هەمیشە لە پەرەسەندندا بێت.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی