بەڕێزعەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو پێشوازی لە شاندێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كرد كە لە شێخ تالیب خەربیت عەبدولواحید دلێمی لە لیژنەی كشتوكاڵی پەرلەمانی عێراق و تاریق گەردی و ئەمیرە عەبدولكەریم پێكهاتبوو، لە دیدارەكەدا كە ژمارەیەك لە بەڕێوەبەرانی گشتیی وەزارەت ئامادەی بوون، شاندی میوان سوپاسی وەزیرو ئامادەبووانی كرد بۆ ئەو پێشوازییە گەرمەی كە لێیان كرا و جەختیان كردەوە لەسەر زیاتر ئاشنابوون بە هەنگاوو پلانەكانی وەزارەت بۆ پێشخستنی رەوشی كشتوكاڵ لە هەرێمی كوردستان و هەماهەنگیی زیاتر لەگەڵ ناوچەكانی دیكەی عێراق، لەم بارەوە شاندەكە ستایشی ئەو پێشكەوتنەی كرد كە لە كەرتی كشتوكاڵی كوردستاندا هاتۆتە دی، هەروەها شاندەكە سوپاسگوزاریی خۆی بۆ حكومەتی هەرێمی كوردستان دووپاتكردەوە بۆ پێشوازی كردن و حەواندنەوەی ئاوارەكانی ناوچەكانی عێراق لە شارو شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان، لە تەوەرێكی دیكەی دیدارەكەدا وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ئاماژەی بە مافی جووتیارانی كوردستان كرد لە بواری بێبەشبوونیان لە پارەی گەنمی رادەستكراو بە سایلۆكان كە لە هەردوو ساڵی 2014 و 2015 وەریان نەگرتووە و لە ئەنجامی ئەمەدا زەرەرمەندبوونە، لەم رووەوە جەختی كردەوە كە شاندەكەی پەرلەمانی عێراق كە لە هەوڵی بەردەوامدابن لەگەڵ وەزارەتی بازرگانیی عێراق بۆ ئەوەی تا بكرێت بە زووترین كات ئەو پارەیەیان بۆ خەرج بكرێت، لە لایەكی دیكەوە هەردوولا جەختیان كردەوە لەسەر زیاتر هاوكاریی نێوان هەرێمی كوردستان و بەغدا، لە هەمان كاتدا باس لە سەردانی شاندێكی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم بۆ بەغدا كرا تاكو لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی كشتوكاڵی عێراقی فیدڕاڵ و لیژنەی كشتوكاڵی پەرلەمانی عێراقدا گفتوگۆبكەن بۆ زیاتر هەماهەنگیكردن بە مەبەستی پێشخستنی كەرتی كشتوكاڵ كە خزمەت بە بەرژەوەندیی هەردوو لا بكات.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی