كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:59 AM
رۆما...وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتیی هاوكاریی نێودەوڵەتی لە وەزارەتی دەرەوەی ئیتاڵیاو بریكاری وەزارەتی كشتوكاڵی ئەو وڵاتە كۆبۆوە

ئەمڕۆلە رۆما ولە درێژەی سەردانەكەیدا بۆ ئیتاڵیا كە لەسەر خەرجیی حكومەتی ئیتاڵیایە، بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بە یاوەریی شاندێكی وەزارەت و بە ئامادەبوونی خاتوو رێزان حەمە ساڵح قادرئاغا نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ئیتاڵیا لەگەڵ مین جیامبۆلۆ كانتین بەڕێوەبەری گشتیی هاوكاریی نێودەوڵەتی لە وەزارەتی دەرەوەی ئیتاڵیا كۆبۆوە، لە دیدارێكدا باس لە رەوشی ئێستای كشتوكاڵ لە كوردستان كرا، وەزیری كشتوكاڵ روونی كردەوە كە ئامانج لەو سەردانە پێشكەشكردنی سوپاسگوزارییە بۆ هاوكاری كردنتان لە بواری بووژاندنەوەی زەیتوون و دامەزراندنی كارگەی زەیتوون و پێكهێنانی كۆمەڵەی هەرەوەزیی جووتیاران لەم بوارەداو رەزامەندیتان لەسەر راهێنانی ستافێكی وەزارەت و جووتیاران، دواتر عەبدولستار مەجید سەبارەت بە پڕۆژەكە داوای كرد درێژبكرێتەوە چونكە لە كاتێكی هەستیار كۆتایی دێت كە مانگی ئابی 2016یە تاكو ئامێری گوشینی زەیتونی بۆ دابنرێت بۆ سوود و شارەزایی جووتیاران، هەروەها جەختی كردەوە بۆ ئەوەی بۆ ساڵی 2017 درێژبكرێتەوە بۆ دامەزراندنی ژێرخانی زەیتوون، لەگەڵ لەخۆگرتنی ئامێرێكی دیكەی گوشین و تاقیگەیەكی تایبەت بە زەیتوون، ئەوەشی روونكردەوە كە لەبەر ئەوەی تاكە سەرچاوەی داهاتی هەرێمی كوردستان تاكو ئێستا نەوت بووەو نرخەكەش زۆر دابەزیوە، بۆیە هەرێم تووشی قەیرانی دارایی بووە، بۆ بووژاندنەوەی كەرتی كشتوكاڵیش تاكو ببێتە سەرچاوەیەكی دیكەی داهات، بۆیە داوای كرد كە حكومەتی ئیتاڵیا هاوكارییەكی بەرچاوی ئەم كەرتە بكات راستەوخۆ یانت لە رێگەی كۆمپانیا وەبەرهێنەرەكانی بواری كشتوكاڵ و ئاودێری و ڤێتێرنەری، لەلای خۆشییەوە بەڕێوەبەری گشتیی هاوكاریی نێودەوڵەتی لە وەزارەتی دەرەوەی ئیتاڵیا روونی كردەوە كە وڵاتەكەی لەئێستادا پەیوەندیی بەهێزی لەگەڵ هەرێمی كوردستان هەیەو بەردەوام یارمەتی و راوێژكاریی سەربازی پێشكەش بە هەرێم دەكات و رۆڵی پێشمەرگەی لە شەڕ دژی داعش بەرزنرخاند كە لەجیاتی هەموو جیهان لە بەرەیەكی درێژدا رووبەڕووی تیرۆریستان بوونەتەوە، هەروەها هیوای خواست كە ئەم داواكاریانە بەهەند وەربگیرێن و ئامادەیی خۆی پیشاندا بۆ كاركردن لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار بۆ بەدواداچوونی ئەو داواكاریانە كە لە میانی پڕۆپۆزەلێكدا ئامادەبكرێت و پێشكەشیان بكرێت تاكو دوای دیراسەكردن بچنە بواری جێبەجێكردنەوە، عەبدولستار مەجید لەلای خۆیەوە سوپاسگوزاریی وەزارەتی پێ راگەیاندن و جەختی لە زیاتر هاوكاری و یارمەتیدان كردەوە بۆ بووژاندنەوەی كەرتی كشتوكاڵ. لەلایەكی دیكەوە هەر ئەمڕۆ وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بە ئامادەبوونی خاتوو رێزان حەمە ساڵح قادرئاغا نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ئیتاڵیا چاوی بە جلوسی بی كاستیلیۆنی بریكاری وەزارەتی كشتوكاڵی ئیتاڵیا و ژمارەیەك لە بەرپرسان كەوت، لە میانی دیدارەكەدا جەختكرایەوە لەسەر هاریكاری وڵاتی ئیتاڵیا بۆ هەرێمی كوردستان لە بواری كشتوكاڵدا بە تایبەتیش بەردەوامبوون لەگەڵ پەیمانگای باری كە یەكێكە لە ئامانجی شاندەكەی وەزارەت بۆ پڕۆژەی پەرەپێدانی زەیتوون، هەروەها ئاماژەكردن بە بواردان بۆ كاركردنی كۆمپانیاكانی كشتوكاڵیی ئیتاڵیا لە كوردستان و ئەنجامدانی وەبەرهێنان لە بوارەكانی زەیتوون و رۆنی زەیتوون و بەخێوكردنی مانگای شیر، پەتاتەو ئامێریكشتوكاڵو قووتووبەندی و سەربڕخانە، لە تەوەرێكی دیكەدا باس لە بواری راهێنانی فەرمانبەران كراو ئاماژەش بەوە كرا كە ئیتاڵیا لە 29 فەرمانبەر لە ساڵی 2009 لە پەیمانگای باری راهێنانیان پێكراوە، هەروەها لەسەر بودجەی هەرێمیش 25 فەرمانبەر لە پەیمانگای بیكاسۆس راهێنانیان ئەنجامدا، جگە لەو 20 فەرمانبەرو جووتیارەی ئێستا لە پەیمانگای سیهام لە باری راهێنانیان پێدەكرێت، دەربارەی بواری دارستانیش وەزیر روونی كردەوە كە هەرێم خاوەنی 97%ی دارستانی سروشتییە لە عێراق، بەڵام لە لایەن رژێمی پێشووی عێراقەوە زۆربەی سووتێنران یان بڕاونەتەوە، بۆیە جەختكرایەوە لەسەر هاوكاری كردنی ئیتاڵیا بۆ بنیادنانەوەی ئەم سامانە، دۆزینەوەی میكانیزمێكی گونجاو لە بواری هاوكاریكردن بۆ بەهێزكردنی سەنتەرەكانی توێژینەوەی كشتوكاڵیی هەرێم و پێشخستنی تواناكانی تاقیگەكانی رووەكی و ڤێتێرنەری، هەروەها سوود وەرگرتن لە ئامێرە كشتوكاڵییەكانی ئیتاڵیا لەلایەن جووتیارانی هەرێم ئەویش بە كردنەوەی كەناڵی پەیوەندیی لەگەڵ كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنەردا بۆ هەناردەكردنیان، دوو تەوەری دیكەی كۆبوونەوەی نێوان هەردوولا بوون.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 09/03/2016       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 814 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

چه‌ند وێنه‌يه‌كى هاوپێچ كليك بكه‌ بۆ بينينيان

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department