وەزارەتى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو بە نیازە هەفتەی داهاتوو هەڵمەتێك بۆ پاككردنەوەی دارستانەكان دەست پێبكات، حوسێن حەمە كەریم بەڕێوەبەری گشتیی باخداری و دارستان و پاوان لە دیوانی وەزارەت دەربارەی ئەم هەڵمەتە زیاتر روونی كردەوە كە بە هۆى قەیرانى دارایى و نەبوونى بووجەی پێویست بۆ ئەنجامدانى کار و چالاکی ناو دارستانەکان و پاککردنەوەیان لە گژوگیا بە تایبەتى لەمساڵدا كە ڕێژەیەکى زۆر باران باریوە . لەبەر ئەوە وەزارەتى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو هەڵمەتێكى فراوانی پاککردنەوەى دارستانەکان لە گشت پارێزگاکان لە رۆژی 23 /5 / 2016 دەست پێ دەکات كە تا 2/6/2016 دەخایەنێت كە سەرجەم فەرمانبەرانى فەرمانگە و بەرێوەبەرایەتیەکانى سەربە وەزارەت بەشداری تێدا دەكەن، بەڕێوەبەری گشتی باخداری و دارستان و پاوان داوا لەلایەنە پەیوەندیدارەکان دەكات وەک دەستەى پاراستن و چاککردنى ژینگە و بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى دارستان و ژینگەى هەرێم و ڕێکخراوە ژینگەییەکان كە هاوکاریی وەزارەت بکەن هاوكات سوپاسی هەر لایەنێکى دیكە دەكرێت کە بیەوێت بەشدار بێت بۆ ئەم مەبەستە دەتوانێت پەیوەندى بە بەڕێوەبەرایەتیى دارستان و پاوان لە پارێزگاکانەوە بکات. هاوکاریتان مایەى خۆشحاڵیمان و ژینگە دۆستییە بەرامبەر ژینگەى کوردستان .
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی