كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:59 AM
وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو پێشوازیی لە سەرۆكی پڕۆژەی ئەسپسواریی كوردستان كرد

بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە دیوانی وەزارەت پێشوازی كرد لە بەڕێز كاروان بارزانی سەرۆكی پڕۆژەی ئەسپسواریی كوردستان و شاندێكی یاوەری كە لە ژمارەیەك پسپۆڕی بیانی پێكهاتبوو، لە دیدارەكەدا كە بەڕێز محەمەدەمین فارس بەڕێوەبەری گشتیی سەرچاوەكانی ئاو ئامادەی بوو، سەرەتا وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو پیرۆزبایی لە بەڕێز كاروان كرد بۆ ئەم پڕۆژەیە كە تاكە لە هەرێمی كوردستان و عێراق و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هیوای سەركەوتنی بەردەوامی بۆ خواست، دواتر باسیان لەو رێنمایی و یاساو رێسایانە كرد كە لەگەڵ رێنمایی و یاساكانی رێكخراوی ڤێتێرنەریی جیهانی IOM بگونجێت بۆ خزمەتكردنی ئامانجەكانی ئەم پڕۆژەیە، هاوكات رۆڵی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی ڤێتێرنەری و سامانی ئاژەڵیی سەر بە وەزارەت خرایە ڕوو كە لەم بوارەدا هاوكار بێت لەگەڵ ئەم پڕۆژە گرنگە، لەلای خۆشیەوە كاروان بارزانی سوپاسی وەزیری كرد بۆ ئەم پێشوازییەو هیوای پێشكەوتن و سەركەوتنی بۆ خواست لە بەدیهێنانی ئەركەكانی بۆ بووژاندنەوەی سێكتەری كشتوكاڵ لە هەرێمی كوردستاندا.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 16/02/2017       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 928 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department