كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:58 AM
ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر بۆ پشتگیریكردن لە پڕۆژەكەیان سەردانی وەزارەتی كشتوكاڵ دەكەن

بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو پێشوازی لە سەرۆك و ئەندامانی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر كرد، لە دیدارەكەدا كە بەڕێوەبەرانی گشتی دیوان و باخداری و دارستان ئامادەی بوون، باس لە ئامانجی سەردانەكە كرا كە بریتی بوو لە پشتگیریی كردنی وەزارەت لەو پڕۆژەی كە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر پێشكەش بە سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستانی كردووە، تایبەت بە وەرگرتنی چەكی مووچەی مووچەخۆرانی حكومەت لە بری قەرزی خزمەتگوزارییەكان لە حكومەت، لەم رووەوە وەزیری كشتوكاڵ روونی كردەوە كە ئەوەی پەیوەستە بە وەزارەتەوە، لەبەر ئەوەی زۆربەی قەرزوەرگرانی كشتوكاڵ لە جووتیارانن، بەڵام بەهەر حاڵ با لیژنە داراییەكانی سەر بە ئەنجومەنەكانی هەموو پارێزگاكانی كوردستان بە یەكەوە رێكبكەون تاكو پڕۆژەیەكی تەواو گەڵاڵەبكەن و ئەو قەرزانەی لای هاووڵاتیانە بە تێكڕایی بخەمڵێنن و گشتگیرتر بێت و لەگەڵ بەڕێزان سەرۆكی حكومەت و جێگرەكەی كۆببنەوە و پێشكەشی بكەن و تاكو هەموو هاووڵاتیان لێی سوودمەندبن، لەلای خۆشیانەوە سەرۆك و ئەندامانی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر سوپاسی وەزیریان كرد بۆ ئەو سەرنج و تێبینییانە.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 22/02/2017       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 1161 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department