كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:58 AM
لەمڕۆوە هاوردەكردنی گۆشتی مریشك و هێلكەو بەروبوومەكانی پەلەوەر لە توركیاوە قەدەغە كرا

وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بڕیاری دا كە هاوردەكردنی گۆشتی مریشك و هێلكەو بەروبوومەكانی مریشك لەمڕۆوە 10-5-2015 لە توركیا قەدەغە بكرێت، بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە لێدوانێكدا ئەمەی پشتڕاست كردەوەو روونی كردەوە كە بڕیاردراوە هەموو جۆرە گۆشت و بەروبوومەكانی پەلەوەڕ لە وڵاتی توركیاوە بۆ هەرێمی كوردستان قەدەغەبكرێت، هۆكاری ئەم بڕیارەش هەروەك ئاماژەی پێكرد لەبەر ئەوەیە كە لە توركیا حاڵەتی سەرهەڵدانی نەخۆشیی ئەنفلەوەنزای باڵندەH5N1) ) تۆماركراوە بە پێی راپۆرتی تەندروستیی ئاژەڵیی جیهانی OIE ، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو دووپاتیشی كردەوە كە جێبەجێكردنی ئەم بڕیارە درێژەی دەبێت تا ئەو كاتەی رێكخراوی ناوبراو بە فەرمی ئاگادارمان دەكاتەوە كە ئەو نەخۆشییە كۆتایی هاتووە.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 10/05/2015       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 988 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department