كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 11:00 AM
وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە نزیكەوە بەكێشەو ئیش و كارەكانی بەڕێوەبەرایەتییەكانی وەزارەت ئاشنا دەبێت

بەڕێزعەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لەگەڵ سەرجەم بەڕێوەبەر و سەرۆك بەشەكانی ناو دیوانی وەزارەت كۆبۆوە، لە سەرەتای كۆبوونەوەكەدا ئاماژەی بەوە كرد كە پێویستە چ حكومەت و چ خەڵك بە گرنگییەوە بایەخ بە رۆڵی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بدات و لە وەزارەتە هەرە گرنگەكان هەژماربكرێت، چونكە راستەوخۆ پەیوەندیی بە ژێرخانی ئابووریی كوردستانەوە هەیە، ئاماژەشی بەوە كرد كە وڵاتانی جیهان بایەخێكی بەرچاو بە سێكتەری كشتوكاڵ دەدەن و ئێمەش لە كوردستان هەنگاوی بەرچاومان هەڵێناوە بۆ زیاتر بەرەو پێشبردنی ئەم كەرتە گرنگە هەر لە زیادكردن و پاراستنی بەرهەمی خۆماڵی، هاوكات لە تەوەرێكی دیكەدا ئاماژەی بەو راپۆرتە كرد كە بەڕێزی لە كۆبوونەوەی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران خوێندییەوە، كە باسی لە ئاستی پێشكەوتنی ئەم كەرتە كردبوو، لە لایەكی دیكەوە جەختی كردەوە لەسەر مامەڵەكردنی بەڕێوەبەرایەتییەكان و فەرمانبەران لەگەڵ هاووڵاتیان بە شێوەیەكی ئەرێنی و رایی كردنی مامەڵەكانیان بە شێوەی یاسایی و بە پێی رێنمایی و بە رێزگرتن و بەهەند هەڵگرتنی داواكانیان، دواتر وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە نزیكەوە گوێی لە هەندێ كێشەو داواكاریی بەڕێوەبەرو سەرۆك بەشەكان گرت كە تایبەت بوون بە بواری ئیدارەو دارایی و هەندێ كێشەی هونەری، لەم رووەوە ئاماژە بە ناوەڕۆكی كێشەو گرفتەكان كراو رێگەچارەی گونجاویان بۆ دەست نیشان كرا.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 27/04/2015       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 602 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

چه‌ند وێنه‌يه‌كى هاوپێچ كليك بكه‌ بۆ بينينيان

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department