كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:58 AM
كۆمپانیای شیفرۆنی نەوت و غاز خزمەت بە جووتیارانی كوردستان دەكات

بەڕێزعەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو پێشوازی كرد لە نوێنەرانی كۆمپانیای شیفرۆن كە لە بواری نەوت و غازدا لە هەندێ ناوچەی هەرێمی كوردستان كاردەكات، لە دیدارێكدا كە دكتۆر عەبدولرەحیم عومەر بەڕێوەبەری گشتیی كشتوكاڵی هەولێر ئامادەی بوو، سەرەتا شاندی میوان باسیان لە ئامانجی سەردانەكەیان كرد كە تایبەت بە هاوكاری كردنی جووتیاران لەو ناوچانەی كە ئەو كۆمپانیایانە كاری تێدا دەكەن، ئەو هاوكارییەش بریتییە لە دابەشكردنی خانووی پلاستیك بەسەر جووتیاران بەبێ بەرانبەر وەك بەشێك لە خزمەتكردنی جووتیاران، لەم رووەوە وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو وێڕای دەستخۆشی كردن لە كۆمپانیای شیفرۆن بۆ كاروباری نەوت و غاز دووپاتی كردەوە كە ئەم هەنگاوە تا رادەیەك دڵسۆزی و وەفاداری ئەو كۆمپانیایە بەرجەستە دەكات وەك بەشێك لە خزمەتكردنی جووتیارانی كوردستان كە دەبێتە هاندەرێك بۆ زیادكردنی بەرهەمی خۆماڵی و دووپاتكردنەوەی ئەو سەركەوتنەیە كە خانووی پلاستیك تا رادەیەكی باش لە زێدەكردنی ئەم شێوازە بەرهەمهێنانە وەدی هێناوە، لە كۆتایشدا هیوای سەركەوتنی بۆ كۆمپانیای ناوبراو خواست.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 23/04/2015       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 1246 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department