بە ئامادەبوونی بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە دیوانی وەزارەت رێوڕەسمێكی شایستە بۆ رێزلێنان لە یادی لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام و فەخری كائینات محەمەد(دخ) سازكرا، سەرەتا وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو پوختەیەكی دەربارەی ژیاننامەی ئەو پێغەمبەرە مەزنە بۆ ئامادەبووان باسكردو هیوای خواست كە هەموومان پابەندی سووننەتەكان و فەرموودەكانی بین و موسڵمانان بە گشتی وانەو پەند لە ژیان و تێكۆشانی ئەو زاتە مەزنەو یاوەرانی وەربگرن، تەبایی و خۆشەویستی و دڵسۆزی لە ئیش و كارەكان بكەنە رێچكەی ژیان و بە هەموو لایەك هەوڵ بدەن يەكڕیزیی میللەتەكەمان بپارێزین و رق و كینەو دوژمنایەتی لەنێوان تاكەكان نەمێنێت و پاراستنی دەستكەوتە نەتەوەیی و نیشتمانییەكان بكەنە دروشمی كاری رۆژانە، لە كۆتاییدا بەم بۆنە پیرۆزەوە شیرینیی بەسەر ئامادەبوواندا دابەشكرا.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی