بەڕێزعەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو پێشوازی لە بەڕێز رێباز محەمەد حەملان وەزیری دارایی و ئابووریی حكومەتی هەرێمی كوردستان و شاندێكی یاوەری كرد لە دیدارەكەدا كە بەڕێوەبەری گشتیی پلان و بەدواداچوونی وەزارەت ئامادەی بوو، سەرەتا هەردوولا كۆك بوون لەسەر زیاتر هەماهەنگی و هاوكاری كردن تایبەت بە رێكخستنی دانانی باج لەسەر بەروبوومی هاوردە بە تایبەتیش بەرهەمەكانی گۆشتی مریشك و بەروبوومی دیكەی كشتوكاڵی، هاوكات بڕیاردرا كە هەر 15 رۆژ جارێك كۆبوونەوە لە نێوان تەكنیكارانی وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گومرگی سەر بە وەزارەتی دارایی و ئابووری ئەنجام بدرێت بۆ زیاتر رێكخستنی ئیشو كارەكانی تایبەت بەم بابەتە، هەردوو لا جەختیان كردەوە لەسەر گرتنەبەری یەك شێوازی رێنماییەكان لە مەرزو دەروازەكانی سنوور و لە كەرەنتینەكانی كشتوكاڵی و ڤێتێرنەری و ئاگاداركردنەوەی وەزارەتی ناوخۆو دەزگاكانی ئاسایش لە كاتی قەدەغەكردنی بەروبوومی هاوردەو پێگەیشتنی بەروبوومی خۆماڵی بەمەبەستی توندوتۆڵكردنی خاڵەكانی پشكنین، لە تەوەرێكی دیكەی دیدارەكەدا رەزامەندیی درا بە خەرجكردنی پشكی هاریكاری( اعانات)ی كشتوكاڵی كە لە هەموو وڵاتان پەیڕەودەكرێت، هەتا ئەگەر بە شێوەی رێژەیی بێت تاكو جووتیاران سوودمەندبن و رووبەڕووی زیان نەبنەوە، دەربارەی خاڵێكی دیكە پەیوەست بە پارەی تۆوی گەنمی باوەڕپێكراو كە لە سلێمانی و دهۆك و گەرمیان دراوەو تەنیا لە هەولێرنەدراوەتە جووتیاران، ئاماژە بەوە كرا كە لە هەفتەی داهاتوو باس لەو گرفتە دەكرێت و میكانیزمێك دەدۆرزرێتەوە بۆ خەرجكردنی پارەی تۆوی باوەڕپێكراو بۆ جووتیارانی پارێزگای هەولێر.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی