وەزیری کشتوکال رایسپارد لیژنەیەکی تایبەت لە بەرپرسانی باڵای وەزارەت پێکبهێنرێت بۆ گفتوگۆکردن لە گەڵ نوێنەرانی بەشى بازرگانى باڵێوزحانەى کەنەدا لە عیراق بۆ ئامادەکردنی نەخشە رێگایەکی تایبەت بەو دەرفەتانەی وەبەرهێنان لە بواری کشتوکاڵ لە کوردستان فەراهەمن لە هەرێمى کوردستان و شیاون بۆ بەشداریی کۆمپانیا و دامەزاروە بازرگانى و وەبەرهێنەکانى کەنەدا. بەو ئامانجەی بەرچاو روونی پێویست لە بواری وەبەرهێنان لە کوردستان بدرێت بە کۆمپانیاو وەبەرهێنەرانی کەنەدی و حکومەتی ئەو وڵاتە. بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ وسەرچاوەکانی ئاو، ئەمڕۆ (18/11/2019) لە میانی پێشوازیکردن لە (مەجید دەلە) ڕاوێژکاری بازرگانی باڵیۆزخانەی کەنەدا لە عێراق و ئوردن رایگەیاند: کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم ئەوپەڕی کۆشش دەکات بۆ ئەوەی بە خێرایی گەشە بە کەرتى کشتوکاڵ بدات و بیکاتە یەکێک لە شادەمارە هەرە سەرەکیەکانی داهاتی هەرێم و پایەیەکی سەرکی ئابوری. لەو چوارچێوەیەشدا حکومەت خوازیارە کەرتی تایبەت هاوشان لە گەڵ کەرتی گشتی بەشداربن لە بەدیهێنانی ئەو ئەرکە. وتیشى وەزارەتى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو ئەو پەری هاوکاری و کارئاسانی بۆ ئەو کۆمپانیاو دامەزراوە بازرگانی و وەبەرهێنەرانە دەکات کە دەیانەوێ لە بواری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو لە کوردستان کاروسەرمایەگوزاری بکەن. راوێژکاری باڵیۆزخانەی کەنەدا رایگەیاند: ئۆقرەیی وگەشەسەندوویی هەرێمی کوردستان بە بەراورد بە ناوچەکانی تری عێراق بووەتە هۆکارێکی گرنگ بۆ ئەوەی کەنەدا چاوی لەسەر هەرێمی کوردستان بێت بۆ کاری وەبەرهێنان. داواشی کرد وەزارەتی کشتوکاڵ بۆ ئەو مەبەستە هاوکاربێت لە بەرچاوڕوونی پێدانیان سەبارەت بەو دەرفەتانەی کەبەرجەستەن لە هەرێمدا بۆ کاری وەبەرهێنان لە بواری کشتوکالدا. بۆ ئەو مەبەستەش وەزیری کشتوکال رایسپارد لیژنەیەک لە بەرپرسانی باڵای وەزارەتەکەی پێکبهێنرێت بۆ گفتوگۆکردن لە گەڵ نوێنەرانی کەنەداو بەرچاوڕوونیدان سەبارەت بە دەرفەتەکانی بەشداری لە کاری بازرگانی و وەبەرهێنانی کشتوکاڵی کەنەداییەکان لە هەرێم.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چهند وێنهيهكى هاوپێچ كليك بكه بۆ بينينيان
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی