كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:59 AM
كێشەی زەویی جووتیارانی شارەزوور و هەڵەبجە چارەسەردەكرێت

لە میانی كۆبوونەوەی لیژنەی بەدواداچوونی كێشەكانی سەر بە وەزارەت كە هەموو رۆژانی سێ شەممە لەگەڵ جووتیارو بەرهەمهێنان ئەنجام دەدرێت، بەڕێزعەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو راستەوخۆ گوێی لە ژمارەیەك لە خاوەن كێشەكان گرت، كە هەندێكیان پەیوەست بوون بە كێشەی زەوییەكانی جووتیاران كە بەر ماستەرپلانی شارەوانی كەوتوون، لەوانە ئەو زەویانەی كە كاتی خۆی لە هەڵەبجەو سیروان و سەید سادق لەلایەن شارەوانیی ئەو شوێنانە دەستیان بەسەرداگیرابوو، بەڵام لە سەردانی ئەم دواییەی بەڕێز وەزیر جەختی كردبۆوە كە دەبێت وەك موڵكی كشتوكاڵی بۆ جووتیارانی ئەو ناوچانە بگەڕێندرێنەوە، لە كۆبوونەوەكەدا عەبدولستار مەجید دووپاتی كردەوە كە دوای گفتوگۆكردن و تەئكیدكردن و بەدواداچوون كێشەكە بەرەو چارەسەر دەچێت و موڵكەكان بۆ جووتیاران دەگەڕێنەوە. لەلایەكی دیكەوە گوێی لە كێشەی چەند كەسێك گرت كە لە هەندێ ناوچە داوای قەرەبوو دەكەنەوە لەبەر ئەوەی بە هەمان شێوە زەوییەكانیان بەر سنووری شارەوانی كەوتووە، هەر لەم كۆبوونەوەیەدا جارێكی دیكە جەختی كردەوە كە وەزارەت بەردەوامە لە بەدواداچوونی ورد بۆ داخوازی و كێشەكان، هاوكات چەندین كێشەی دیكە چارەی گونجاویان بۆ دەست نیشان كرا.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 26/07/2016       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 896 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department