كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 11:00 AM
وەزیری كشتوكاڵ پێشوازی لە جێگری سەرۆكی پەرلەمان و لیژنەی كشتوكاڵی پەرلەمان كرد چەندین تەوەرو بابەتی گرنگی كشتوكاڵی بە تێروتسەلی باسیان لێوەكرا

بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو پێشوازی كرد لە بەڕێزان جەعفەر ئیمنكی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان و سەرۆك و ئەندامانی لیژنەی كشتوكاڵ و ئاودێری و ڤێتێنەری لە پەرلەمانی كوردستان، لە كۆبوونەوەیەكدا كە بەڕێوەبەرانی گشتیی وەزارەت ئامادەی بوون، بە تێكڕایی باس لە سەرجەم بوارەكانی كەرتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوو سامانی ئاژەڵ كرا، هماهەنگیی نێوان لیژنەكانی پەرلەمان بە تایبەتیش لیژنەی كشتوكاڵ لەگەڵ وەزارەت بۆ برەودان بەو سێكتەرە گرنگە كە بنەمای سەرەكیی ئابووریی كوردستانە جەختی لێكرایەوە، دواتر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا كە دەزگاكانی راگەیاندن ئامادەی بوون، سەرەتا بەڕێز جێگری سەرۆكی پەرلەمان كورتەیەكی دەربارەی ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكە باسكردو لەم رووەوە سوپاسی وەزارەت و لیژنەی كشتوكاڵی پەرلەمانی كرد كە بەردەوام هەماهەنگ و هاوكارن و خەمخۆری پرۆسەی كشتوكاڵن لە كوردستان و تائێستاش بەیەكەوە چەندین پلان و یاساو بەرنامەیان لە خزمەتی كشتوكاڵ ئەنجامداوە، دووپاتیشی كردەوە كە پەرلەمان و حكومەت تەواوكەری سیستمی ئیداریی وڵاتن، بۆیە هەمیشە لەم چوارچێوەیەدا دەست بەكارن، ئاماژەشی بە ئاسایشی خۆراك كرد كە لەم كۆبوونەوەیەدا جەختیان لێكردۆتەوە و ئەمەش ئەركی سەرەكیی سەرشانی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوە شان بەشانی ئاسایشی ئاو، دواتر عەبدولستار مەجید وێڕای بەخێرهێنانی جێگری سەرۆكی پەرلەمان و لیژنەی كشتوكاڵی پەرلەمان هیوای خواست كە ئەم هاوكاری و هەماهەنگییە هەر درێژەی هەبێت، رۆشنایشی خستە سەر پارەی گەنمی جووتیاران كە نزیكەی 600 ملیۆن دۆلارە و تا ئێستا حكومەتی ناوەند پارەی ئەو چەند ساڵەی رابردووی نەداوەت جووتیارانی كوردستان و هوڵەكانی وەزارەتی لەم بارەیەوە خستەڕوو دوای پەیوەندیكردن بە وەزیرانی بازرگانی و كشتوكاڵی بەغدا بۆ خەرجكردنی شایستەی جووتیارانی كوردستانت، جەختیشی لەوە كردەوە كە داوای لەو شاندە كردووە كە لەئێستادا بۆ مەسەلەی ریفراندۆم سەردانی بەغدا دەكات، كاربكات لەپێناو پەیوەندیكردن و جەختكردنەوە بۆ جووڵاندنی ئەو دۆسێیە تاكو جووتیران وەك ناوچەكانی دیكەی عێراق شایستەكانیان وەربگرن، دووپاتیشی كردەوە كە بۆ چارەسەركردنی كێشەو دەرهاویشتەكانی دوای ئەنجامدانی ریفراندۆم، پرۆژەیەكیان پێشكەش بە ئەنجومەنی وەزیران كردووە بۆ ئەم قۆناغە تاكو ئامادەسازیی بۆ بكرێت،نیگەرانیش بوو بەرامبەر بە مامەڵەی حكومەتی بەغدا بۆ ساڵی داهاتوو لە رووی وەرگرتنی بڕی گەنمی جووتیاران بە بەراورد بە ئەم ساڵ، هەروەها بەرامبەر بە دەوڵەتانی دراوسێ كە كاریگەرییان هەیە بۆسەر ئاوی هاتوو بۆ هەرێم دوای ئەوەی كە خەریكی درووستكردنی چەندین بەنداون لەسەر ئەو زێیانەی دەڕژێنە هەرێمی كوردستانەوە، هەر لە درێژەی قسەكانیدا وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو سەبارەت بە بەرهەمی خۆماڵی دووپاتی كردەوە كە وێڕای هاوكاریكردن، ئەركی وەزارەتە كە بەبازاڕیشی بكات، ئاماژەشی بە گەیشتن بە خوددابینكاریی كرد لە هەندێ بەروبوومی وەك گەنم و سەوزەو میوە و گۆشتی سوورو پەلەوەر، ئەمەو لەلایەن دەزگاكانی راگەیاندنەوە چەندین پرسیاری دیكە پەیوەست بە كەرتی كشتوكاڵ ئاراستەی ئامادەبووانی كۆنگرەكە كراو بەتێرو تەسەلی وەڵام درایەوە.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 15/08/2017       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 437 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department