كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:43 AM
بێگەرد تاڵەبانی: بە هەماهەنگی و پێشنیاری دڵسۆزان بایەخ بە كەرتی كشتوكاڵ و ئاودێری دەدەین

بێگەرد تاڵەبانی: بە هەماهەنگی و پێشنیاری دڵسۆزان بایەخ بە كەرتی كشتوكاڵ و ئاودێری دەدەین بێگەرد تاڵەبانی سەردانی مەڵبەندی سێی هەولێری یەكێتی نیشتمانی كوردستانی كرد وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو دەڵێت، بە هەماهەنگی و پێشنیاری دڵسۆزان بایەخ بە كەرتی كشتوكاڵ و ئاودێری دەدەین. ئەم وتانەی بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە میانی سەردانێكیدا بوو كە ئەمڕۆ چوار شەممە 9/9/2020، بۆ مەڵبەندی سێی هەولێری یەكێتی نیشتمانی كوردستان. لەسەرەتای سەردانەكە دكتۆر رێبوار ئیسماعیل، لێپرسراوی مەڵبەندی سێی هەولێری یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەخێرهاتنی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی كرد. پاشان بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو تیشكی خستەسەر ئەو پڕۆژانەی كە لەماوەی رابردوو ئەنجامیداون، لەگەڵ چەندین پڕۆژەی تر كە كاری تێدا دەكرێت لەپێناو بەرژەوەندی جوتیاران. وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ئاماژەی بەوەشكرد، بە هەماهەنگی و پێشنیاری دڵسۆزان دەتوانین بایەخ بە كەرتی كشتوكاڵ و ئاودێری بدەین. هەردولا جەختیان كردەوە لەسەر هەماهەنگی بەردەوام لەنێوانیاندا لەپێناو بەرژوەندی جوتیاران.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 09/09/2020       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 2 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department