كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:57 AM
دهۆك... وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو پێشانگای ساڵانەی بەرهەمی ترێ و هەنگوینی بەسەركردەوەو سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی ژێر زەوی كرد

ئەمڕۆ بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بە یاوەریی ژمارەیەك لە بەڕێوەبەرانی گشتیی وەزارەت و بەڕێوەبەری گشتیی كشتوكاڵی دهۆك، سەردانی پێشانگای ساڵانەی بەرهەمی ترێ و هەنگوینی كرد كە ئەمڕۆ لە پارێزگای دهۆك بە چاودێریی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كشتوكاڵی پارێزگاكە كرایەوە، لە میانی سەردانەكەیدا دوای بەسەركردنەوەی بەشەكانی پێشانگاكە، لە وتەیەكدا سەرەتا دەستخۆشی لە جووتیارو بەشداربووانی پێشانگایەكە كرد و پشتیوانیی بەردەوامی وەزارەتی بۆ جووتیاران دووپات كردەوە لەپێناو زیادكردنی بەرهەم و چاككردن و پێشخستنی جۆرەكەی، لەم رووەوە ئاماژەی بەوە كرد كە هەرێمی كوردستان لەبواری بەرهەمهێنانی میوە بە تایبەتیش ترێدا سەركەوتووەو بە دەیان جۆری نایاب بەرهەمدێنێت و هیواشی خواست كە جووتیاری بەهرەمەند بتوانێت زیاتر پەرە بە بەروبوومەكان بدات، هاوكات دووپاتی كردەوە كە بەرهەمی هەنگوین لە كوردستان ناوبانگییەكی نێوخۆیی و نێودەوڵەتی هەیە و هەنگوینی كوردستان لە چاو بەرهەمی وڵاتانی دیكە لە ریزی پێشەوەیە، بۆیە جەختی لەوە كردەوە كە ئەگەر بەرهەممان زیاد بێت دەتوانین هەناردەی دەرەوەی بكەین،دواتر لە رێوڕەسمێكدا لەلایەن وەزیرو ئامادەبووانەوە دیاری و بڕوانامەی رێزلێنان بەسەر جووتیارانی بەهرەمەندی بەشداربووی پێشانگاكە دابەشكرا، شایانی باسە ئەم پێشانگایە لەلایەن جێگری پارێزگاری دهۆك كرایەوەو تێیدا 16 جووتیاری لێهاتوو و بەهرەدار كە هەندێكیان زیاتر لە 53 جۆری ترێیان بەرهەمهێنابوو، هەروەها 10 هەنگەوانیش بە هەنگوین لە سنووری پارێزگای دهۆك بەشداریان لە خستنەڕووی بەرهەمەكانیان كردووە، كە یەك رۆژ دەخایەنێت. هەر لە درێژەی سەردانەكەی بۆ پارێزگای دهۆك وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بە یاوەریی شاندەكەی وەزارەت سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی ژێر زەوی پارێزگاكەی كرد و لە دیدارێكدا بە ئامادەبوونی جەمیل عوسمان بەڕێوەبەری فەرمانگەكە، باس لە كێشەو پێداویستییەكانی فەرمانگەو بەشەكانی كرا، هاوكات گوێی لە چالاكی و ئیش و كاری بەڕێوەبەرایەتییەكە گرت، بەڕێزی دووپاتی كردەوە كە پێویستە هەموو لایەك پابەندی ئەو رێنماییانە بن كە وەزارەت دەری كردوون تایبەت بە بیرلێدان و پارێزگاری كردن لە ئاوی ژێر زەوی لەبەر ئەوەی سامانێكی تیشتمانی و نەتەوەییە، ستایشی بەڕێوەبەرایەتییەكەی كرد كە توانیویەتی هەموو سەرپێچییەكی لەم شێوەیە لە پارێزگاكە نەهێڵێت كە لە ئێستادا ئەم كێشانە لە پارێزگاكەدا بوونیان نییە.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 14/09/2015       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 1650 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

چه‌ند وێنه‌يه‌كى هاوپێچ كليك بكه‌ بۆ بينينيان

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department