بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو پێشوازی لە گروپی شێوەكارانی كفری كرد بە سەرپەرشتیی مامۆستا گوڵاڵە حەمید، لە دیدارێكدا شاندی میوان ستایشی رۆڵی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاویان كرد لە برەودان و پێشخستنی كەرتی كشتوكاڵ لە هەرێمی كوردستاندا، هاوكات لەلای خۆیەوە عەبدولستار مەجید ئاماژەی بەوە كرد كە هونەرمەندانی شێوەكار رۆڵی ئەرێنی و نیشتمانی دەگێڕن لە خزمەتكردنی گەل و وڵات و هیوای خواست كە زیاتر پەرە بە هونەرەكەیان بدەن تاكو بتوانن هەم لەسەر ئاستی كوردستان و هەمیش لەسەر ئاستی جیهانیشدا ئامادەییان هەبێت، ئەمەو لەكۆتایی دیارەكەدا شاندی گروپی شێوەكارانی كفری تابلۆیەكییان پێشكەش كرد كە وێنەیەكی كەسیی وەزیری لەسەر نەخشێنرابوو، لەلای خۆیەوە سوپاسی كردن و هیوای سەركەوتنی بەردەوامی بۆ خواستن.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی