بەڕێزعەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بە یاوەریی ژمارەیەك لە بەڕێوەبەرانی گشتیی وەزارەت و راوێژكارو پسپۆڕان سەردانی تاقیگەی ناوەندیی ڤێتێرنەریی لە هەرێم كرد، لە لایەن دكتۆرە ئیلهام پەترۆرس شابۆ بەڕێوەبەری تاقیگەكەو ژمارەیەك لە بەرپرسان و كارمەندانەوە پێشوازی كران، لە میانی سەردانەكەدا سەرەتا گوێی گرت لە پوختەیەك لە ئیش و كارو چالاكییەكانی ئەم تاقیگەیە كە چەندین پشكنینی جۆراوجۆری بواری ئاژەڵی و پەلەوەڕ ئەنجام دەدا، هەروەها چەند تیمێكیان هەیە كە سەردانی بنكەكانی ڤێتێرنەریی دەكەن هەر یەكە بەپێی شوێنی جوگرافی خۆی بۆ ئەوەی لە نزیكەوە لە شێوازی كوتان و چارەسەركردنی پەتاو نەخۆشییەكان ئاشنا بن و هەڵسەنگاندنیان بۆ بكرێت، بەڕێوەبەری تاقیگەی ناوەندیی ڤێتێرنەریی لە هەرێم ئاماژەی بەوە كرد كە ئەوان بۆ زیاتر بایەخدان بە ئیش و كاری ڤێتێرنەری پشكنین بۆ هەموو سامپڵێك دەكەن كە لە كاتی بوونی هەر نەخۆشییەك لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەكانی ڤێتێرنەرییەوە دەگاتە لایان بۆ ئەوەی پشكنینی خێرای بۆ بكرێت و ئەنجامەكەشی رابگەیەندرێت ئەمە وێڕای ئەنجامدانی پشكنین بۆ گەنمەشامی و سۆیا و جۆ كە بنەمای سەرەكی بەرهەمێنانی ئالیك كە پێشتر لە كەرەنتینەكانی ڤێتێرنەری سنوورەكان پشكنیان بۆ دەكرێت و دواتر رەوانەی تاقیگەكە دەكرێت و بڕیار لە بەكارهێنانی دەدرێت ، لە تەوەرێكی دیكەی سەردانەكەدا ئاماژە بە قۆناغەكانی دامەزراندنی تاقیگەی سیتمی 17025 -ISO- كرا كە بە پێی ستانداردی جیهانی بەكار دەكەوێت و سوودێكی زۆری دەبێت لە رووی پشكنینی و دەرخستنی ئەنجامەكانی هەر نەخۆشییەكی ئاژەڵی یان پەلەوەڕ هەبێت، هەر لە میانی ئەم سەردانەدا وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بە ئامادەبوونی شاندی یاوەری و بەڕێوەبەری تاقیگەكە كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ كارمەندانی تاقیگەكە سازكرد، تێیدا سەرەتا جەختی كردەوە لەسەر زیاتر بەڕێوەبردنی ئیش و كارەكان لە پێناو خزمەتكردنی تەندروستیی گشتی و تەندروستیی ڤێتێرنەری كە پەیوەندییەكی تەواویان بە یەكەوە هەیە، ئەویش لە میانی ئەنجامدانی پشكنین و دەست نیشانكردنی نەخۆشییەكان، دواتر گوێی گرت لە پێداویستی و كەموكوڕییەكان و دووپاتی كردەوە كە تاقیگەی ناوەندیی ڤێتێرنەری لە هەرێم دامەزراوەیەكی سەرەكی و گرنگە لە پاراستنی تەندروستیی هاووڵاتیان و پارێزگاریكردن لە سامانی ئاژەڵ لە هەرێمی كوردستان.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
ڤيديۆى تايبهت بهمبابهته
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی