دوای هەوڵ و كۆششێكی زۆری وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوو بەدواداچوونی خودی وەزیر بۆ بابەتی دابینكردنی بودجەی پڕۆژەكانی هاندانی جووتیاران( الاعانات الزراعیە) بۆ ساڵی 2015، توانرا 50%ی بودجەی ساڵی2013 لە وەزارەتی دارایی و ئابووری بۆ ئەم بابەتە دابین بكرێت، ئەمڕۆ بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو دەستپێكردنی خەرجكردنی ئەم پڕۆژانەی راگەیاند كە سەرەتا لە پڕۆژەی كڕینەوەو پاككردنەوەی بنەتۆی گەنمی جووتیارانی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان دەست پێدەكات، دكتۆر ئەنوەر عومەر بەڕێوەبەری گشتی پلان و بەدواداچوون و وتەبێژی وەزارەت ئەمەی پشتڕاستكردەوە و رایگەیاند كە ئەمڕۆ 29-6-2015بەڕێز وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو واژۆی لەسەرخەرجكردن و دابینكردنی بودجەی بۆ یەكەم پڕۆژە (كڕینەوەو پاككردنەوەی بنەتۆی گەنمی جووتیاران) كرد، لەم بارەوە روونی كردەوە كە بڕی 5 ملیارو 514 ملیۆن دینار بۆ هەر چوار پارێزگا و ئیدارەی گەرمیان تەرخانكراوە، ئاماژەی بەوەش دا كە وەزارەت بۆكڕینەوەی هەر تەنێك گەنمی باوەڕپێكراو لە جووتیاران بڕی 831 هەزار دیناری تەرخانكردووە و دوای پاككردنەوەو لە دەرماندان و لە گونیەكردن دواتر بە پاڵپشتیی50%ی كڕینەوەو تێچووی گشتی جارێكی دیكە بەسەر جووتیاراندا دابەش دەكرێتەوە.سەبارەت بە پارەی تەرخانكراو بۆ بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی كشتوكاڵی هەر پارێزگایەكیش، وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو رایگەیاند كە بۆ هەولێر بڕی 1 ملیۆن و 900 ملیۆن دینار و بۆ سلێمانی 2 ملیار دینارو و بۆ دهۆك 414 ملیۆن دینار و بۆ ئیدارەی گەرمیانیش بڕی 1 ملیارو 200 ملیۆن دینار تەرخانكراوە.ئەمەو بۆ ڕۆژانی دواتریش لە پڕۆژەكانی دیكە رادەگەیەنرێت.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی