كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:59 AM
وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو دەڤەری پشدەری بەسەركردەوەو لە نزیكەوە لە كێشەو داواكارییەكانی كۆڵییەوە

ئەمڕۆچوارشەممە22/4/2015 بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بە ياوەری ژمارەیەك لە بەڕێوەبەرانی گشتیی وەزارەت سەردانی ناوچەی پشدەری كردو لەلایەن عەبدولحەمید عەبدولڵا بەرپرسی ئیدارەی راپەڕین و بەرهەم ئەحمەد قایمقامی قەڵادزێ و ژمارەیەك لە سەرۆكانی یەكە ئیدارییەكان و فەرمانگە و هۆبە و بەشكانی كشتوكاڵی دەڤەرەكە پێشوازی كران، دواتر لە كۆبوونەوەیەكی فراواندا گوێی لە كورتەباسێك كرد كە قایمقامی قەڵادزێ دەربارەی رەوشی قەزاكە پێشكەشی كرد و ئینجا لە كۆبوونەوەیەكی فراواندا كە بەڕێز قادر رەزگەیی ئەندامی پەرلەمانی كوردستان و بەڕێوەەبەرانی شارەدێی سەنگەسەر و ژاراوەو ئیسێوەو هەڵشۆ و هێرۆش ئامادەی بوون، سەرەتا وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ئامانجی سەردانەكەی خستەڕوو، كە بریتییە لە نزیكەوە ئاگاداربوون لە رەوشی كشتوكاڵی دەڤەرەكە، لەم رووەوە گوتی: هاتووین بە یاوەریی شاندی وەزارەت بۆ ئەوەی لە نزیكەوە بە كێشەو داخوازییەكانی جووتیارو فەرمانبەران ئاشنابین و ئەوەی پێویست بێت چارەسەری بۆ دابنرێت، دووپاتیشی كردەوە كە پێویستە هاووڵاتیان حكومەتی هەرێم بە حكومەتی خۆیان بزانن لەبەرامبەریشدا حكومەت بۆ خزمەتكردنی خەڵك درێغی نەكات، تەوەری گرنگی كۆبوونەوەكە بریتی بوو لە ئاماژەكردن و هەڵوەستەكردن لەسەر دیاردەی زیادەڕۆیی كردنی سەر زەوییەكان لەم بارەوە روونی كردەوە كە لە كۆبوونەوەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران رۆژی پێشتر بە ئامادەبوونی بەڕێزان سەرۆكی حكومەت و جێگرەكەی و سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێم و وەزیرە پەیوەندیدارەكان و پارێزگاران و چەندین بەرپرسی دیكە جەخت لەسەر زیاتر بەدواداچوون و لێپێچینەوە كراوەتەوە لە سەرپێچیكاران و بەرگرتن لە زێدەبوونی ئەم دیاردەیە كە زیان بە زەوی و زاری كشتوكاڵی و شارەوانی دەگەیەنێت، هەر لەم روانگەوە ئاماژە بە چەند كێشەیەكی زەویی كرا لە هەندێ لە گوندەكانی پشدەر و ناكۆكی نێوان خاوەن زەوی و موڵكداران و لەم رووەوە بڕیاردرا بەپێی توانا هەوڵ بدرێت لێكنزیك بوونەوە بكرێت لە نێوان ئەوانەی كە ناكۆكیان لەسەر زەوییەكان هەیە، هەروەها لیژنەیەكی باڵا پێك بهێنرێت لە وەزارەت و بەرپرسانی پەیوەندیدار لە دەڤەرەكەو دواتر بڕیار بە چارەسەركردن بدرێت، ئینجا باس لەو پرۆژانە كرا كە تایبەتن بە دروستكردنی بەنداو و پرۆژەی دیكەی ئاودێری لە قەڵادزێ و دەڤەری راپەڕین بە شێوەیەكی گشتی، هاوكات باس لە هەندێ كێشەی نەبوونی بارەگاو بینایە كرا بۆ فەرمانگەكانی كشتوكاڵی پشدەر و سەنگەسەر، دواتر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە كەناڵەكانی ئاسمانی لە دەڤەرەكە وەڵامی چەندین پرسیاری دایەوە تایبەت بە ئامانجی سەردانەكەیان بۆ پشدەر و ئەو هەنگاوانەی وەزارەت ناویەتی بۆ گەیشتن بە خودبژێوی لە سەوزەو میوەو بەروبوومی پەلەوەڕ، هاوكات باسی لەوە كرد كە لە بەرنامەی وەزارەتدایە پشتیوانیی لە سامانی ماسی بكرێت چونكە سامانێكی گرنگە لە سەبەتەی خۆراك و خەڵكێكی زۆر ژیان و گوزەرانیان لەسەر ئەم پیشەیەیە و پرۆژەش لەئارادایە بۆ زیادكردنی ئەو سامانە، هەر لە درێژەی سەردانەكەی بۆ دەڤەرەكە وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو هۆبەی ڤێتێرنەریی پشدەری بەسەركردەوەو لە نزیكەوە بە داواكاری و چالاكییەكانی ئاشنابوو، ئینجا بە یاوەری بەرپرسانی ئیداریی دەڤەرەكە سەردانی فەرمانگەی كشتوكاڵی پشدەری كردو جەختی لەسەر زیاتر خزمەتكردنی جووتیاران كردەوەو ئاماژەی بە رێگەچارە بۆ كێشەی دانانی كەلوپەلی ئیداری و دابینكردنی خزمەتگوزارییەكان كرد بۆ بینایەی تازەی فەرمانگەكە كە لە قۆناغی تەواوبووندایە، لە دوا وێستگەی گەشتەكەشیدا وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو سەردانی هۆبەی كشتوكاڵی سەنگەسەری كردو بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەر و فەرمانبەران و بەڕێوەبەری شارەوانی شارەدێیەكە باس لە هەندێ كێشەی هاوبەشی زەوی نێوان شارەوانی و كشتوكاڵ و پێداویستی هۆبەكەو چەندین بابەتی دیكەی كشتوكاڵی و ئاودێری و ڤێتێرنەری كرا، هەروەها پێشنیارو بۆچوون و داوكارییەكان پەیوەست بە كێشەو گرفتەكان زۆر بە جیددیەوە هەڵوەستەیان لەسەركرا.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 22/04/2015       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 935 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

چه‌ند وێنه‌يه‌كى هاوپێچ كليك بكه‌ بۆ بينينيان

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department