وەك پێشتر بەڵێنمان دابوو كە هەوڵ دەدەین بۆ دۆزینەوەی هەلی كار بۆ دەرچوانی كشتوكاڵی و ڤێتێرنەری لە كۆلێژ، پەیمانگا و ئامادەییەكان. كۆگاكانی گردەبۆر لە پارێزگای سلێمانی كە موڵكی وەزارەتمانە و بەكرێ داومانەتە كەرتی تایبەت، بەپێی ئەو گرێبەستەی لەنێوان وەزارەتمان و كۆمپانیایی ئێرلی فیوچەرە، بەرهەمی جوتیارانمان لە كۆگاكان هەڵدەگرن و پێویستیشە دەرچوانی كشتوكاڵی و ڤێتێرنەری بخەنە سەركار، لەماوەی هەشت مانگدا (400) دەرچووی كۆلێژ، پەیمانگا و ئامادەییی كشتوكاڵی دەخرێتە سەركار، لەئێستادا قۆناغی یەكەم رادەگەینین بە رەخساندنی (50) پەنجا هەلی كار بۆ دەرچوانی كۆلێژی كشتوكاڵی بۆ ئەوەی لە كۆگاكانی گردەبۆر بخرێنە سەركار. لێرەوە داوا لە دەرچوانی كۆلێژی كشتوكاڵی بە هەموو بەشەكان لە سنوری پارێزگای سلێمانی دەكەین كە سیڤی خۆیان بۆ ئەم ئیمەیڵە بنێرن، بۆ هەر پرسیارێك پەیوەندی بكەن بەم ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە. لەڕێگەی ئەم راگەیاندراوە دڵنیایی دەدەینە دەرچوانی كۆلێژەكانی كشتوكاڵی و ڤێتێرنەری، كە هەوڵی بەردەوام دەدەین بۆ رەخساندنی هەلی كار لە پڕۆژەكانی كشتوكاڵی و ڤێتێرنەری، هەروەها لەچوار چێوەی هەمواری یاساكانیش هەوڵی زۆر باش دراوە، بۆیە لە داهاتوودا لە پارێزگاكانی تریش لە هەلی كاری تر ئاگادارتان دەكەینەوە. ئیمەیل awarahamed@gmail.com ژمارە مۆبایلەكانی 07704472383 07501182383 راگەیاندنی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو 2020/4/19
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی