لە هەنگاوێکى تردا بە ئاراستەى پاراستنى بەرهەمى کشتوکاڵى ناوخۆیى و رێگرى کردن لە زەرەرمەند بوونى جووتیارانى کوردستان، وەزیرى کشتوکاڵى هەرێم بڕیارى دا هاوردە کردنى هەنار لە دەرەوە بۆ ناو هەرێم قەدەغە بکرێت. بە گوێرەى نووسراوێک کە ئەمڕؤ ١-٩-٢٠١٩ بە ئیمزاى بێگەرد تاڵەبانى وەزیرى کشتوکاڵ دەرچووە تێیدا هاتووە: بە پشتبەستن بە یاساى پاراستن و پێشخستنى بەروبوومى کشتوکاڵ ژمارە (٤)ى ساڵى (٢٠٠٨) و پاڵپشتن بە نووسراوى سەرۆکایەتى ئەنجوومەنى وەزیران ژمارە (٦٥٤٧) لە (٢٢-١٠-٢٠١٤) تایبەت بە پاراستنى بەرهەمى ناوخۆیى بڕیار درا بە قەدەغەکردنى هاوردە کردنى بەروبوومى هەنار لە دەرەوەى وڵات، لە رێککەوتى (١٠-٩-٢٠١٩) بۆ ماوەیەکى نادیار تاکو بە نووسراوێکى فەرمى رێگەبەهاوردە کردنى دەدرێت. لە بریارێکى ترى هاوشێوەدا مانگى رابردووش وەزیرى کشتوکاڵ بریاریدا هاوردەکردنى بەرهەمى تەماتە لە دەرەوەى هەرێمەوە قەدەغە بکرێت، ئەو بریارەش تا ئاستێکى باش بووە مایەى چارەسەرى کێشەى نەبوونى بازاڕى پێویست بۆ ساغکردنەوەى بەرهەمى تەماتەى جووتیارانى هەرێمى کوردستان.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی