كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 11:01 AM
راگەیاندراوێك سەبارەت بە گرتنەوەی ئاوی رووباری سیروان و زێی بچوك

كۆماری ئیسلامی ئێران لە ناوەڕاستی مانگی ئاب، بۆ ساڵی سێ یەم لەسەریەك لە وەرزی هاویندا ئاوی هەردوو رووباری سیروان و زێی بچوك دەگرێتەوە، داهاتی ئاوی كرد بە سفڕ، ئەمە لەكاتێكدایە ئەو كردارە پێچەوانەی هەموو عورف و یاسایەكی نێودەوڵەتیە و ئاوی رووبارە هاوبەشەكان موڵكی هەردوو خەڵكی عێراق و ئێرانە، بەتەنها مافی هیچ كام لەو وڵاتانە نییە، لەهەمانكاتیشدا به گرتنەوەی ئاوی ئەو دوو ڕووبارە بەسەدان هەزار ماسی لەناو چوون، سەرەڕای ئەوەی زیانێكی زۆری بەجووتیارانی ناوچەكە گەیاندووە، زۆربەی بەرهەمەكانیان وشك دەبن. سەرباری ئەوەش دانیشتووانی قەزای پشدەر كەبەشێوەیەكی سەرەكی پشت بەئاوی زێی بچوك بۆ خواردنەوە و پێداویستیەكانی تر دەبەستن، بۆ ئەم مەبەستە ناڕەزایەتی خۆمان دەردەبڕین لەسەر گرتنەوەی ئاوی رووباری سیروان و زێی بچوك، ئەمەش وەك سزایەكە لەسەر خەڵك و جوتیارانی هەرێمی كوردستان. ئەمڕۆ وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، گرتنەوەی ئاوی رووباری سیروان و زێی بچوكی لەگەڵ گەیلان پوور، بریكاری وەزارەتی كشتوكاڵی كۆماری ئیسلامی ئێران و سەر كونسوڵی ئەو وڵاتە لە كوردستان تاوتوێکردووە، بۆ ئەم مەبەستەش داواکراوە هەنگاوی پێویست بۆ چارەسەركردنی بنرێت، لەهەمانکاتدا لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێم ئەم بابەتە رونکراوەتەوە، لەرێگەی ئەم راگەیاندراوەشمان داوا له وەزارەتی دەرەوەی حكومەتی عێراقی فیدڕاڵ دەکەین بۆگرتنەبەری رێكارى پێویست لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران. وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 18/08/2020       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 141 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department