كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:59 AM
وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی كوردستان سەردانی توركیای كردو لەگەڵ وەزیری کشتوکاڵ وخۆراك و سامانی ئاژەڵی ئەو وڵاتە كۆبۆوە

ئەمڕۆ 9-4-2015 لە ميانی سەردانێكیدا بۆ وڵاتی توركیا بەڕێزعەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێم بە یاوەریی شاندێكی وەزارەت كە لە ژمارەیەك بەڕێوەبەرانی گشتیی پێكهاتبوو لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵی کۆماری تورکیا کۆبوونەوە،كە لە لایەن بەڕێز مەهدی ئەکەر وەزیری کشتوکاڵ وخۆراك و سامانی ئاژەڵی تورکیا و وەفدێکی وەزارەتیان لەگەڵ دانانی ئاڵای کوردستان پێشوازیان لێ کردن، سەرەتا باسی بارودۆخی هەرێمی کوردستان و شەڕی داعش کرا کە هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی کە داعش پڕۆژەیەکی سامناکە و گرفتێکی گەورەیە بۆ ناوچەکە پاشان باسی گرنگی ووڵاتی تورکیا کرا بۆ هەرێمی کوردستان بە تایبەت لە ڕووی سیاسی وبازرگانی و پیشەسازی و کشتوکاڵی لە تەوەرەیکی تر باسی هەماهەنگی و ڕێککەوتن کر لەم رووی هاریكاریی و هەماهنگی لە بواری تۆژینەوەو بەرهەمهێنانی گەنم بە تایبەتی جۆری ئەدەنە99 كە سەركەوتنی باشی هەبووە لە هەرێمی كوردستان، هەروەهاواژۆكردنی رێكەوتننامەیەك لەسەر توێژینەوەو پەرەپێدان و پاراستنی دارستان، وێڕای هەماهەنگی لەسەر كۆنتڕۆڵكردنی نەخۆشیە سنووربەزێنەكان، هەروەها یارمەتیدان لە بواری راهێنان و دابینكردنی كورسیی خوێندنی باڵا( دیبلۆم و ماستەرو دكتۆرا) لە زانكۆكانی توركیا بۆ ستافی وەزارەت، وێڕای رەخساندنی هەلی وەبەرهێنان لە بواری كشتوكاڵ( شیرو شیرەمەنی و پەلەوەرو زەیتون و فستق و دارستان بۆ پیشەسازیی دار)، هاوكات پێشخستنی توانای تاقیگەكانی وەزارەت( رووەكی و ڤێتێرنەری) و بەرزكردنەوەی توانای ستافی تاقیگەكان، دوا خاڵیش بریتی بوو لە كۆنتڕۆڵی بەرهەمی هاوردە بۆ هەرێمی كوردستان ولەوانەی توركیاو وڵاتانی دیكە كە لەرێگای توركیاوە لە دەروازەی ئیبراهیم خەلیلەوە دێنە ژوورەوە، ئەمەو ئەویش لە لایەنی خۆیەوە سوپاسی کردن و گوتی ئەوە یەکەم جارە وەزیری کشتوکاڵی هەرێم سەردانی تورکیا دەکات و ئامادەیی خۆی دووپاتكردەوە كە هەموو هاوکاریەکی هەرێم بكات و دووپاتی كردەوە كە لە لایەنی خۆيانەوە ئەو بابەتانە زیاتر تاووتوێ دەکەن و پاشان کاتێک دیاری دەکەن بۆ واژۆ کردن و گوتیشی بە گرينگەوە باسی ئەو هاتنەتان و داواکاریەکانتان دەکەين.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 09/04/2015       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 858 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

چه‌ند وێنه‌يه‌كى هاوپێچ كليك بكه‌ بۆ بينينيان

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department