لەبەر بەرژەوەندیی بەرهەمی خۆماڵی و جووتیارانی هەرێمی كوردستان، وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بە نووسراوی ژمارە 9619 كە لە 4/11/2015 دەرچووە، بڕیاری دا هاوردەكردنی گەنمەشامی لە دوای دەرچوونی ئەم نووسراوە قەدەغە بكرێت، ئەنوەر عومەر قادر بەڕێوەبەری گشتيی پلان و بەدواداچوون و وتەبێژی وەزارەت لەم رووەوە رایگەیاند كە ئاگاداری بەڕێوەبەرایەتيی گشتيی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری كراوەتەوە كە لەمەودوا مۆڵەت نەدرێت بە رێگەدان بۆ كاتێكی نادیار تا ئاگادار دەكرێنەوە، داواشی لێكردووە كە سەرجەم كەرەنتینەكانی خاڵەسنوورييەكان و بازگەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و پارێزگاكانی عێراق ئاگاداربكرێنەوە بۆ ئەنجامدانی كاری پێویست، وتەبێژی وەزارەت جەختیشی لەوە كردەوە كە دەبێت ئەوانەی پێش 4/11/2015 مۆڵەتی كۆتاییان بەدەستهێناوە بۆ هاوردەكردنی گەنمەشامی بڕی رێگەپێدراو تاكو 19/11/2015 بگەیەننە هەرێمی كوردستان بە پێچەوانەوە رێگەیان پێ نادرێت.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی