بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بە ئامادەبوونی لیژنەی بەدواداچوونی كێشەكانی سەر بە وەزارەت وەك هەموو رۆژانی سێ شەمموان، لەگەڵ ژمارەیەك لە جووتیارو بەرهەمهێن و فەرمانبەرانی دامودەزگاكانی وەزارەت كۆبۆوە، لەسەرەتای كۆبوونەوەكەدا روونی كردەوە كە وەزارەت بەردەوامە لە بەدواداچوونی ورد بۆ داخوازی و كێشەكانی جووتیاران بە پێی رێنماییەكان و لە رێگەی لایەنە پەیوەندیدارەكانەوە، جەختیشی لەوە كردەوە كە پێویستە سێكتەری كشتوكاڵ لە ئەولەویاتی بایەخ پێدانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بێت چونكە بڕبڕەی پشتی ئابووریی كوردستانە، دواتر گوێبیستی كێشەكان بوو لەوانە هەندێ جووتیار كە خەڵكی دەڤەری چۆمانن و زەوییەكانیان لە ساڵی 1980 و سەردەمی شەڕی عێراق- ئێران بۆتە ناوچەی قەدەغەكراو و تا ئێستاش بۆیان نەگەڕاوەتەوە، هاوكات كێشەی زەویی جووتیارانی مام چۆغان خرایە ڕوو تایبەت بەوەی كە بڕیاردراوە بكرێتە بەردەڵان، هەروەها گرفتی بیرلێدان لەلایەن هەندێ جووتیار باسیان لێوەكرا، بەڵام جەنابی وەزیرو لیژنەكە لە ئێستاداو پێشتریش جەختیان لەوە كردۆتەوە كە پێویستە هەنگاوەكانی بیرلێدان بەگوێرەی رێنماییەكان بێت و جووتیارانیش پێوەی پابەند بن، هەر لەم كۆبوونەوەەیەدا كێشەی گۆڕینی گرێبەستی كاتی بۆ هەمیشەیی خرایە ڕوو ودواتر سەرنج و تێبینی دەربارەی ئەم كێشەیەش ئاماژەیان پێكرا ، وێڕای چەندین كێشەی دیكە چارەی گونجاویان بۆ دەست نیشان كرا، دووپاتیش كرایەوە كە چارەسەركردنی هەندێ لەو گرفتانە بە رێگەی لیژنەی پسپۆڕ و بە هاوكاریی یەكە ئیدارییەكان لە شارو شارۆچكەكان ئەنجام دەدرێت.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چهند وێنهيهكى هاوپێچ كليك بكه بۆ بينينيان
ڤيديۆى تايبهت بهمبابهته
دیداری رۆژانی سێ شەممە راگیرا
ئەم هەفتەیە دیداری سێ شەممان رێکناخرێت
لە كۆبوونەوەی لیژنەی بەدواداچوونی كێشەكاندا.. وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو راستەوخۆ كێشەی جووتیاران چارەسەردەكات
لیژنەی بەدواداچوونی كێشەكان لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لەگەڵ جووتیاران كۆبۆوە