كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 11:01 AM
وەزیرى کشتوکاڵ و ئەنجوومەنى خانمان لە بارەى خولى نوێی پرۆگرامى تواناسازیی کچان و ژنانى لادێنشین گفتوگۆ دەکەن

بێگەرد تاڵەبانى، وەزیرى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو، لە دیوانى وەزارەت پێشوازی کرد لە وەفدێکى ئەنجوومەنى باڵاى خانمان لە هەرێمى کوردستان، بە سەرۆکایەتى خاتوو پەخشان زەنگەنە، ئەمیندارى گشتی ئەنجوومەنەکە. لە دیدارێکدا کە ئەمڕۆ چوارشەممە (٢١ى ئابى ٢٠١٩) بەریوەچوو، وەزیرى کشتوکاڵ وێراى بەخێرهێنانى وەفدەکە کارو چالاکییەکانى ئەنجوومەنەکەى لە پێناو راگرتنى بالانسی جێندەرى لە هەموو کایەکانى کار و ژیان لە هەرێمى کوردستان بەرز نرخاند و ستایشى خزمەتەکانى ئەنجوومەنەکەى کرد بە مەسەلەى ژنان و هیواى خواست بە کارى دەستەجەمعى و کۆششى هەمەلایەنە بتوانن تێکڕاى ئەو ئامانجانە بەدیبهێنن کە ئەنجوومەنى باڵاى خانمان لە پێناویاندا دامەزرێنراوە. دواتر هەردوولا گفتوگۆیان کرد لە بارەى کۆشش کردن بۆ دووبارە کردنەوەى پرۆگرامى تواناسازیی کچان و ژنانى لادێنشین لە هەرێمى کوردستاندا کە خولى یەکەمى پرۆژەکە لە ناوەراستى ئەیلولی ٢٠١٤ لە هەرێمى کوردستان وەک پرۆژەیەکى هاوبەشى ئەنجوومەنى باڵاى خانمان و چەند وەزارەتێکى هەرێمى کوردستان و چەند ئاژانسێکى سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان راگەیەنرا و پرۆژەکە بەپێى ئەو پلانە تەواو نەکرا کە لەسەرەتاوە بۆى دەستنیشان کرابوو. هەردولا کۆک بوون لەسەر پێویستى زەمینەسازی و ئامادەکاریی بۆ خولێکى نوێی ئەو پرۆژەیە بە ئامانجى خزمەتکردن بە کچان و ژنانى لادێنشین لە رووى کۆمەڵایەتی، ئابوورى، پەروەردەیی و فێرکردن و تەندورستییەوە. لاى خۆیەوە وەزیرى کشتوکاڵ و ئاودێرى ئەوپەڕى ئامادەیی نیشاندا بۆ جێبەجێکردنى هەر ئەرکێک کە لە چوارچێوەى هەر پرۆژە و کارێک بۆ خزمەتکردنى ژنانى کۆمەڵگەى کوردەوارى بکەوێتە ئەستۆیان.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 21/08/2019       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 75 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department