وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو رایدەگەیەنێت كە لەبەر بەرژەوەندیی گشتیی خاوەن كێڵگەكانی پەلەوەڕو هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان بڕیاردرا بڕی هاوردەكراوی گۆشتی مریشك لە دەرەوە بۆ ناو هەرێم زیادبكرێت، بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە لێدوانێكدا بۆ دەزگاكانی راگەیاندن روونی كردەوە كە لەم ماوەیەدا نرخی مریشك لە بازاڕدا گران بووە بەهۆی ئەوەی لەم وەرزەدا بڕێكی كەم لە هۆڵەكان دادەنرێتەوە، هاوكات بەشێكی زۆری مریشكی زیندوو بۆ هەندێ ناوچەی دیكەی ناوەڕاست و باشووری عێراق دەبردرێت، بۆیە بە مەبەستی هاوسەنگیی نێوان بەرهەمی خۆماڵی و هاوردە و بۆ ئەوەی خاوەن كێڵگەكان قازانجی خۆیان بكەن و لە هەمان كاتیشدا هاووڵاتیان زەرەرمەند نەبن بڕیارمان دا بە زیادكردنی بڕی هاوردەكراو لە گۆشتی مریشك لە دەرەوەی هەرێمی كوردستان بۆ ماوەیەكی كاتی تاكو ئەم وەرزە كۆتایی دێت.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی