بە ئامادەبوونی بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، ئەمڕۆ سێ شەممە لیژنەی بەدواداچوونی كێشەكان لە دیوانی وەزارەت لەگەڵ جووتیاران و ژمارەیەك لە نوێنەرانی كۆمپانیاكانی كشتوكاڵی و ئاژەڵی كۆبۆوە، سەرەتا وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو پیرۆزبایی هاتنەوەی مانگی رەمەزانی پیرۆزی لە ئامادەبووان كردو هیوای خواست كە خوای گەورە ئەو مانگە بكاتە مایەی بەرەكەت و تەبایی و رزگاربوونی گەلەكەمان لە هەموو قەیران و نەهامەتییەك، بەبیر ئامادەبووانیشی هێنایەوە كە لەم یەك دوو رۆژەی رابردوودا جارێكی دیكە وەك خەمخۆریی بۆ جووتیاران لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا باسی لە پلانی وەرگرتنی ئەم ساڵی گەنم كرد لەلایەن حكومەتی عێراقەوەو ئەو كەم وەرگرتنەی گەنمیش بە سیاسەت كراوەو دووپاتیشی كردەوە كە چەندین پێشنیارمان پێشكەشكردووە بۆ چارەسەركردنی ئەم كێشەیە، دواتر نوێنەرانی هەندێ لە كۆمپانیاكان داوای رێگەدانیان كرد بە هاوردەكردنی گۆشت لە وڵاتی هیندستانەوە، لەم رووەوە وەزیری كشتوكاڵ روونی كردەوە كە ئەم بابەتە لای بەڕێوەبەرایەتیی گشتی ڤێتێرنەری و سامانی ئاژەڵە كە دیراسەی ئەم بابەتە بكەن و رای خۆیان دەربارە دەرببڕن چونكە ئەمە پەیوەندیی بە تەندروستیی هاووڵاتیانەوە هەیە، چەند جووتیارێكیش باسیان لە گرفتی یەكلایی كردنەوەی كێشەی زەوی وزاركرد، لە تەوەرێكی دیكەدا ئامادەبووان كێشەی بیرلێدانیان خستەڕوو، لەم كۆبوونەوەیەدا ئەوە دووپاتكرایەوە كە مەبەست لە ئەنجامدانی كۆبوونەوەكانی رۆژی سێ شەمموان ئەوەیە كە زیاتر لە نزیكەوە بە داواكاری و كێشەكان ئاشنابن، شایانی باسە لەم ماوەیەشدا لیژنەكە چالاكیی بەرچاوی هەبووە لە بەدواداچوونی ئەو كێشەو گرفتانە.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
دیداری رۆژانی سێ شەممە راگیرا
ئەم هەفتەیە دیداری سێ شەممان رێکناخرێت
لە كۆبوونەوەی لیژنەی بەدواداچوونی كێشەكاندا.. وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو راستەوخۆ كێشەی جووتیاران چارەسەردەكات
لیژنەی بەدواداچوونی كێشەكان لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لەگەڵ جووتیاران كۆبۆوە