كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 11:00 AM
وەزیری كشتوكاڵ پێشوازی لە كونسوڵی ئیتاڵیا لە هەولێر و شاندێكی یاوەری دەكات رۆڵی ئەو وڵاتە لە هاوكاریكردنی كوردستان و بە تایبەتیش كەرتی كشتوكاڵ بەرز نرخێندرا

بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو پێشوازی كرد لە خاتوو سیرینا مۆرانۆ كونسوڵی ئیتاڵیا لە هەرێمی كوردستان و شاندێكی یاوەری كە پێكهاتبوو لە ژمارەیەك سیناتۆری ئیتاڵی و گروپی پەرلەمانتارای ئیتاڵی-كوردی بۆ هەماهەنگی لەگەڵ هەرێمی كوردستان، لە دیدارەكەدا كە بەڕێوەبەرانی گشتیی وەزارەت ئامادەی بوون، باس لە پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و وڵاتی ئیتاڵیا كرا، بە تایبەتیش رۆڵی ئەو وڵاتە لە هاوكاریكردنی هەرێم و هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە شەڕی تیرۆریستانی داعشدا، وێڕای ستایشكردنی رۆڵی رۆما لە هەماهەنگیكردن لەگەڵ وەزارەت كە لە ساڵی 2008 و 2009 ستافێكی پسپۆڕی لە وەزارەتەوە بردووە بۆ ئیتاڵیا بۆ راهێنان و كردنەوەی خولی زانستی و پسپۆڕیی كشتوكاڵ، لە تەوەرێكی دیكەدا وەزیری كشتوكاڵ پێشنیاری كرد كە كۆمپانیا ئیتاڵییەكان بێنە كوردستان و وەبەرهێنان لە سێكتەری كشتوكاڵدا بكەن بە هەموو بەشەكانییەوە، ستایشی حكومەتی رۆماشی كرد كە لە رابردوودا ئامێرێكی گوشینی زەیتونی بۆ بەرهەمهێنانی رۆنی زەیتون لە هەولێر دامەزراندووەو ئامادەكاریش بۆ دووەمیش كراوەو بە نیازن ئامێری سێیەمیش بەم زوانە رێككەوتنی لەسەر بكرێت، دواتر لە كۆنگرەیەكی هاوبەشدا بۆ رۆژنامەنووسان دوان، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو جارێكی دیكە سوپاسی هاوكاری و هەماهەنگی وڵاتی ئیتاڵیای كردو ئاماژەی بەوە دا كە پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و ئەو وڵاتە رۆژ بە رۆژ لە گەشەسەندندایەو كەرتی كشتوكاڵیش پشكێكی زۆری ئەو هەماهەنگییەی بەردەكەوێت، لە وەڵامدا سیناتۆرێكی ئیتاڵی لە كۆنگرەكەدا ستایشی رۆڵی پێشمەرگەی كوردستانی كرد كە لە جیاتی هەموو جیهان رووبەڕووی داعش بۆتەوەو قوربانیی زۆری لەو پێناوە داوە، ئامادەیی حكومەتی وڵاتەكەشی دووپاتكردەوە كە بەردەوام دەبێ لەم بوارەداو لە ئایندەشدا بەپێی پێویست بەشداریی لە ئاوەدانكردنەوەی كوردستاندا دەكات.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 04/06/2017       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 409 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department