كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:58 AM
یاداشتنامەیەكی لێكگەیشتن لەنێوان كوردستان و كەنەدا بۆ پەرەپێدانی كەرتی كشتوكاڵ و سامانی ئاژەڵ

بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو پێشوازی لە شاندێكی وڵاتی كەنەدا كرد كە پێكهاتبوو لە یۆل گریو سەرۆكی نووسینگەی باڵیۆزخانەی كەنەدا لە هەرێمی كوردستان و ئاریك فالتی راوێژكاری بازرگانیی ئیقلیمی ئەو وڵاتەو خزر ساڵح بەڕێوەبەری نووسینگەی بازرگانی كەنەدا لە هەولێر، لە دیدارێكدا كە ژمارەیەك لە بەڕێوەبەرانی گشتیی وەزارەت ئامادەی بوون، سەرەتا شاندی میوان باسیان لە ئامانجی سەردانەكە كرد كە بریتی بوو لە بەتینكردنی پەیوەندیی نێوان حكومەتی كەندا و حكومەتی هەرێمی كوردستان لە چەندین بواردا بە تایبەتیش كە ئەو وڵاتە یەكێكە لەو وڵاتانەی كە هاوكارییەكی زۆری پێشمەرگەی كوردستان دەكات لە شەڕی دژ بە تیرۆریستانی داعش و هاوكات بە نیازە نووسينگەی باڵیۆزخانەكەی لە هەولێر فراوانتر بكات، لە هەمان كاتدا سەرۆكی شاندەكە جەختی كردەوە لەسەر هەماهەنگی و ئەنجامدانی پڕۆژەی هاوبەش لە بوارەكانی كشتوكاڵ و ڤێتێرنەری، لەم رووەوە وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو وێڕای سوپاسگوزاریی بۆ رۆڵی كەنەدا لەرووی پشتیوانی لە هێزی پێشمەرگە، روونیشی كردەوە كە ئەو یارمەتییانەی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ هەرێمی كوردستان بە تایبەتیش بۆ ئاوارەكان لە ئاستی پێویستدا نییە و دووپاتیشی كردەوە كە لەئێستادا پتر لە ملیۆنێك و 800 هەزار ئاوارەی سوریا و ناوچە جیاجیاكانی عێراق لە هەرێمدان و پێویستیان بە خزمەتوزارییەكان هەیە، خاڵێكی گرنگی دیكە كە ئاماژەی پێكرد بریتی بوو لە پڕۆژەی ياداشتنامەی لێكگەیشتن كە وەزارەت لە مانگی حوزەیرانی 2015 ئاراستەی حكومەتی كەنەدای كردووە، بەڵام تا ئێستا وەڵامیان نەداوەتەوە، لەم سۆنگەوە جەختی كردەوە كە وەزارەت ئارەزوومەندە راستەوخۆ مامەڵە لەگەڵ حكومەتی كەنەدادا بكات، ئەگەر نا دەكرێ لەگەڵ كانتۆنێك یان دووان ئەو یاداشتانامەیە واژۆبكرێت، كە مەبەست ئەنجامدانی كاری هاوبەشە بەو ناوەی كە كەنەدا وڵاتێكی پێشكەوتوو و خاوەن ئەزموون و شارەزاییە لە بوارەكانی كشتوكاڵ و سامانی ئاژەڵدا، سەرۆكی نووسینگەی باڵیۆزخانەی كەنەدا لە هەرێمی كوردستان بەڵێنی دا كە ئەو خاڵانەی وەزیر خستنیەڕوو بگوازێتەوە بۆ بەرپرسانی وڵاتەكەی تاكو هەرچی زووترە بگەنە رێككەوتنێك بۆ زیاتر هاوكاری و هەماهەنگی لە بوارە جیاجیاكانی كشتوكاڵ و سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەریدا.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 12/12/2016       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 1120 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department