كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 11:00 AM
لە دیدارێكدا بەدواداچوونی بەردەوام بۆ دابینكردنی پارەی گەنمی جووتیاران دووپاتكرایەوە عەبدولستار مەجید: بەغدا لە 680 ملیار دیناری تەرخانكراو هەرێمی كوردستانی لێ بەدەركردووە

بەڕێزعەبدولستار مەجید كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو پێشوازی لە بەڕێز سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان و شاندی یاوەری كرد، لە دیدارێكدا كە بەڕێوەبەرانی گشتی دیوان و پلان و بەدواداچوون ئامادەی بوون، سەرەتا باس لە رەوشی كشتوكاڵ بە گشتی و هەوڵی وەزارەت كرا بۆ پێشخستن و بووژاندنەوەی ئەم كەرتە گرنگە، دواتر پرسی پارەی گەنمی جووتیاران خرایەڕوو، لەم رووەوە عەبدولستار مەجید روونی كردەوە كە وەزارەت بەردەوام بەدواداچوون بۆ ئەم پرسە دەكات و تا ئێستا بەشێكی پارەی گەنمی ساڵی 2014ی جووتیاران دابەشكراوەو كەمێكی ساڵی 2015 بەڵام پارەی ساڵی 2016 هیچی نەگەیشتۆتە هەرێمی كوردستان، ئەمە وێڕای 22 ملیار دینار وەك پاڵپشتی تۆ كە مافی خۆمانە، بەڵام ئەویش نەگەیشتووە، لەلای خۆیەوە سەعدی پیرە بە وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی راگەیاند كە بەم زوانە سەردانی بەغدا دەكات و حەزدەكات هاوكاریی پێشكەش بە وەزارەت بكات تایبەت بە پارەی گەنمی جووتیاران و گوتیشی: لەم سەردانەمدا چاوم بە هەندێ لایەنی بەرپرس دەكەوێت و باسی ئەم كێشەیەیان لەگەڵدا دەكات، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو خۆشحاڵیی خۆی بەم هەنگاوە دەربڕی و روونی كردەوە كە ئەویش لە چوارچێوەی ئەم هەوڵانەدا بەر لە ماوەیەك سەردانی بەغدای كردبوو و چاوی بە جەنابی سەرۆك كۆمار و لیژنەی كشتوكاڵی پەرلەمانی عێراق كەوتووەو توانیویەتی هەندێ پارە بۆ ئەم مەبەستە دابین بكات، هاوكات هانی كوتلە كوردستانییەكانی نێو پەرلەمانی داوە كە لەم بارەوە هەوڵی جیددی بۆ دابینكردنی ئەم شایستەیەی جووتیاران بدەن، لە لایەكی دیكەی دیدارەكەدا عەبدولستار مەجید ئاماژەی بە نووسراوێكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق كرد كە تێیدا بڕی 680 ملیار دینار وەك پارەی گەنم بۆ جووتیاران تەرخانكراوە، بەڵام هەرێمی كوردستان و پارێزگاكانی نەینەواو سەلاحەدین و ئوم قەسری لێ بەدەركراوە ، دووپاتیشی كردەوە كە لەمەشدا هەر غەدر لە هەرێمی كوردستان كراوە، ئەمەو بابەتی دیكەی سەر گۆڕەپانی سیاسی و ئابووریی تەوەرێكی دیكەی دیدارەكە بوو.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 14/08/2016       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 421 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

چه‌ند وێنه‌يه‌كى هاوپێچ كليك بكه‌ بۆ بينينيان

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department