كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 11:00 AM
وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو جووتیارانی كوردستان لە بەردەوام پاراستنی بەرهەمی خۆماڵی دڵنیادەكاتەوە

بەڕێزعەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو جەختی لەوە كردەوە كە ئەم ساڵیش وەك ساڵەكانی پێشووتر گەنمی جووتیارانی كوردستان دەكڕدرێتەوە و رادەستی سایلۆكان دەكرێت، بۆیە جووتیارانی كوردستانی بۆ ئەم بابەتە دڵنیاكردەوە، ئەمەش لە میانی كۆبوونەوەی لیژنەی بەدواداچوونی كێشەكانی سەر بە وەزارەتدا هات كە رۆژانی سێ شەممە لەگەڵ جووتیارو بەرهەمهێنان ئەنجامی دەدات، هەر لەم كۆبوونەوەیەدا جارێكی دیكە جەختی كردەوە كە بۆ پاراستنی بەرهەمی خۆماڵی لە سەوزەو میوە، هەندێ بەرهەم قەدەغەكراوە تا ئەوەی ناوخۆ تەواودەبێت، هاوكات باج لەسەر بەرهەمی هاوردە لە دەرەوەی هەرێم دانراوە بەپێی خشتەیەكی تایبەت كە لە وەزارەتەوە دەرچووەو رەچاوی كاتی پێگەیشتنی بەرهەمەكانی خۆماڵی كراوە تاكو جووتیاران زەرەرمەند نەبن، بگرە لە هەندێ بەرهەم كاتی قەدەغەكردنی پێشتریش خراوە، دووپاتیشی كردەوە كە وەزارەت هەمیشە بەتەنگ كێشەو داواكاریی جوتیارو خاوەن پڕۆژەكان هەیە و بەردەوام ئەو بڕیارو رێنماییانە دەردەكات كە لە بەرژەوەندیی ئەواندایە، ، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو روونی كردەوە كە وەزارەت بەردەوامە لە بەدواداچوونی ورد بۆ داخوازی و كێشەكان، دواتر گوێبیستی كێشەكان بوو، لەوانە كێشەی زەویی جووتیاران خرایەڕوو باسیان لێوەكرا، ئەمە وێڕای چەندین كێشەی دیكە چارەی گونجاویان بۆ دەست نیشان كرا.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 10/05/2016       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 483 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department