كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:58 AM
وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بەدواداچوون بۆ كێشەی زەویی گوندی گەلیاوە دەكات

بە مەبەستی چارەسەركردنی كێشەی زەوی و زاری گوندی گەلیاوەی سەر بە كۆمەڵگەی بەستۆڕە بەڕێزعەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە نووسینگەی خۆی لە دیوانی وەزارەت بە ئامادەبوونی ئەندامانی لیژنەی چارەسەركردنی كێشەی جووتیاران پێشوازی كرد لە سەعید مەسیفی ئەندام پەرلەمانی كوردستان بە یاوەریی ژمارەیەك لە جووتیارانی گوندی ناوبراو، لە دیدارەكەدا بە تێروتەسەلی باس لە كێشەی زەویی گوندی گەلیاوە كرا كە شارەوانیی بەستۆڕە دەیەوێت زەوییەكانیان بكوژێنێتەوە بە مەبەستی دروستكردنی پڕۆژەیەكی پیشەسازی، لەم رووەوە وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو دووپاتی كردەوە كە وەك وەزارەت داكۆكیی تەواو لە داخوازیی جووتیاران دەكات كە داوایان كردبوو زەوییەكانیان نەكوژێنرێتەوە و هاوكاری بكرێن، هاوكات وەزارەت بە هەماهەنگی لەگەڵ شارەوانیی بەستۆڕە لیژنەیەك پێك بهێنن تاكو لەنزیكەوە لەم كێشەیە بكۆڵنەوەو رێگە چارەی بۆ دەست نیشان بكەن.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 14/08/2016       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 1041 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department