وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو دەڵێت، یەكەیەكی یەكسانی جێندەری لە وەزارەتەكەی كردۆتەوە لە پێناو بایەخدان و بەگەڕخستنی توانای خانمان. ئەم وتانەی بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە میانی پێشوازیكردنی بوو لە دكتۆرە خانزاد ئەحمەد، سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای خانمان و خاتوو ئەمەل جەلال، ئەندامی ئەنجوومەكە كە ئەمڕۆ چوار شەممە 22/7/2020 ئەنجامدرا. لەسەرەتای دانیشتنەكە بێگەرد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشكرد، یەكەیەكی یەكسانی جێندەری دروست كردووە لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، لەمەودواش بایەخی زیاتری پێدەدات رونیشكردەوە، هەماهەنگ دەبین بۆ بەگەڕخستنی تواناكانی خانمان كە دەستەبەری سەربەخۆیی داراییان بكات. لە دانیشتنەكە گفتوگۆیەكی ورد و بەسوود بۆ پەرەپێدانی توانای خانمان، بەتایبەت لەو پڕۆژە كشتوكاڵی و دەرفەتانەی دەڕەخسێنرێت لە چوار چێوەی كارەكانی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ئەنجامدرا. جێگەی باسە خانمان لە 31.6% فەرمانبەرانی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو پێكدەهێنن.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی