بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو پێشوازی تان بانگ لین قونسڵی گشتیی كۆماری چینی میللی لە عێراق (هوهای)ی قونسڵی بازرگانی و ئابووریی ئەو وڵاتە كرد، لە دیدارەكەدا كە بەڕێوەبەرانی گشتیی دیوان و پلان و بەدواداچوون ئامادەی بوون، سەرەتا وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو خۆشحاڵیی خۆی بەم سەردانە دەربڕی و گرنگیی چینی وەك وڵاتێكی پێشكەوتوو و بە تایبەتیش لە بواری پیشەسازی و بازرگانی و كشتوكاڵی كە ئەو وڵاتە لەرووی چاندن و بەرهەمهێنانی گەنم و برنج بەرزنرخاند، قونسڵی گشتیی چین ئامانجی سەردانەكەی بۆ وەزارەت و دیداری وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو روونكردەوە، بە تایبەتیش لە بواری وەبەرهێنانی كشتوكاڵی و سەرچاوەكانی ئاو و لەم بارەوە داوای كرد كە زانیارییان پێ بدەن تاكو بزانن لە چی بوارێكەوە وەزارەت پێویستیی بە پڕۆژە هەیە تاكو كۆمپانیاكانی چین هان بدەن و سەردانی كوردستنان بكەن، دووپاتیشی كردەوە كە لەئێستادا وڵاتەكەی 30 كۆمپانیای لە هەرێمی كوردستان هەیە لە بواری بازرگانی گواستنەوەو گەیاندن و پیشەسازیی چیمەنتۆو ئاسن و پۆڵا لە سلێمانی، لەلای خۆیەوە بەڕێز عەبدولستار مەجید جەختی كردەوە كە ئەولەویەتی پڕۆژەكانمان بریتییە لە دروستكردنی بەنداوی گەورە بۆ گلدانەوەی ئاوو بەكارهێنانی بۆ مەبەستەكانی ئاودێری و بەرهەمهێنانی كارەباو گەشتو گوزار، وێڕای پێویستیی بوون بە كارگەی شیرەمەنی و تەكنەڵۆجیای سامانی ئاژەڵ، دواتر باسی لە بەرنامەو پلانەكانی وەزارەت كرد تایبەت بە پاراستنی بەرهەمی خۆماڵی و پاڵپشتیكردنی جووتیاران، داواشی لە قونسڵی چین كرد كە راستەوخۆ نوێنەری كۆمپانیاكان سەردانی هەولێر بكەن تاكو باشتر هەماهەنگی لەگەڵ لایەنی پەوەندیداری وەزارەت بكەن و بە پێویستییەكان ئاشنابن، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیی هاوبەشدا هەردوو لا جارێكی دیكە جەختیان لە پەیوەندییەكانی نێوان چین و هەرێمی كوردستان كردەوە و هیوایان خواست ئەم پەیوەندییانە لە داهاتوودا زیاتر پەرەی پێ بدرێت بە تایبەتیش لە بوارەكانی كشتوكاڵ و ئاودێری.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی