كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 11:00 AM
وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو پڕۆژەی جمكە بۆ وەبەرهێنانی سامانی ئاژەڵ بەسەردەكاتەوە رووبەری پڕۆژەكە 14 دۆنمەو 8000 سەر گۆلك و گامێش لەخۆدەگرێت

بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بە یاوەریی ژمارەیەك لە بەڕێوەبەرانی گشتیی وەزارەت و پزیشكانی ڤێتێرنەری سەردانی پڕۆژەی كێڵگەی جمكەی بۆ وەبەرهێنانی سامانی ئاژەڵی كرد، لەم سەردانەدا یەكە یەكە هۆڵەكانی حەواندنەوەو بەخێوكردنی ئاژەڵەكانی گۆلك و گامێش و جوانەگای بەسەركردەوە، خاوەنی پڕۆژەكە نزار سەعدون پوختەیەكی پڕۆژەكەی بۆ وەزیرو میوانان باسكرد و لەلای خۆشییەوە وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو تێبینییەكانی خۆی خستەڕوو، دەستخۆشیشی لە خاوەنی پڕۆژەكە كردو هیوای خواست كە بتوانێت خزمەت بە سامانی ئاژەڵ بكات، بە تایبەتیش لە رووی كوالیتی و نرخەكانەوە پێداویستی بازاڕ پڕبكاتەوە و ئاماژەشی بەوە كرد كە وەزارەت شانبەشانی بایەخدان بە كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو گرنگییەكی بەرچاویش بە سامانی ئاژەڵ دەدات و هانی كەرتی تایبەت دەدات كە لەم بوارەدا وەبەرهێنان بكەن و لە رووی ئابوورییەوە خزمەت بە هاووڵاتیان بكەن، شایانی باسە پڕۆژەی كێڵگەی جمكە بۆ وەبەرەهێنانی سامانی ئاژەڵی لەسەر رووبەری 14 دۆنم زەوی دامەزراوەو 22 هۆڵی حەواندنەوەی ئاژەڵ لەخۆدەگرێت و لەئێستاشدا 8000 گۆلك و گامێش و جوانەگای رۆمانی و بەرازیلی تێدایە، هەروەك نزار سەعدونی خاوەنی پڕۆژەكە روونی كردەوە گۆشتفرۆشان رووی تێدەكەن و رۆژانە نزیكەی 50 سەر دەفرۆشێت و بە نرخی 4 هەزار دینار بۆ هەر كیلۆیەك، لەرووی تەندرووستیشەوە هەماهەنگیی تەواویان لەگەڵ پزیشكانی ڤێتێرنەری و سامانی ئاژەڵی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاودا هەیە.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 20/12/2016       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 655 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department