كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:59 AM
لە سەردانێكی بۆ شارۆچكەی دوكان.. وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو 40 هەزار پەنجە ماسیی خستە نێو دەریاچەی دوكانەوە

بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بە سەرۆكایەتیی شاندێكی باڵای وەزارەت كە لە ژمارەیەك بەڕێوەبەرانی گشتیی وەزارەت و بەرپرسانی بەنداوەكان پێكهاتبوو سەردانی شارەدێی دێگەڵەی كردو لە كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ بەڕێز كوێستان ئەحمەد قادر بەڕێوەبەری شارەدێی دێگەڵە، باس لە كێشەو گرفتەكانی كشتوكاڵ لە سنووری دەڤەرەكە و چۆنێتیی چارەسەركردنیان و هەماهەنگیی یەكە ئیدارییەكانی لەگەڵ دامەزراوەكانی وەزارەت تایبەت بە چارەسەركردنی كێشەی زێدەڕۆیی سەر زەوییەكانی كشتوكاڵ و بیرلێدان بە شێوەی نایاسایی جەختی لەسەركرایەوە، هاوكات لەگەڵ بەرپرسانی فەرمانگەكانی سەر بە وەزارەت لە سنووری شارەدێیەكە باس لە كێشەو پێداویسیتییەكانیان كرا، دواتر بە یاوەریی كوێستان ئەحمەد بەنداوی دێگەڵەیان بەسەركردەوە كە لە بواری تەواوبووندایەو درێژیی بەنداوەكە 150 مەترەو بەرزاییەكەیشی 35 مەترە و توانای كۆگاكردنی 106 ملیۆن مەتر سێجای لە ئاو هەیە بۆ هەموو وەرزەكانی ساڵ و بەكارهێنانی بۆ ئاودێری، دواتر وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بە یاوەریی شاندی وەزارەت سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی بەنداوی دوكانی كردو لە كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ حەمەتاهیر جەلال بەڕێوەبەری بەنداودا باس لە بەڕێوەچوونی ئیش و كارەكانی بەنداوەكەو كێشەو پێداویستییەكانی كرا، لەم رووەوە بەڕێوەبەری بەنداوەكە روونی كردەوە كە لە ئێستادا ئاستی ئاو لەكەمییدایە بە هۆی وەرزی گەرماو دروستكردنی پڕۆژەی بەنداو لەلایەن كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە كە كاریگەریی بۆ سەر بڕی ئاوی هاتوو كردووە، لە درێژەی ئەم سەردانەیدا بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتیی كشتوكاڵی سلێمانی و شاندی یاوەری لە رێوڕەسمێكدا 40 هەزار پەنجەماسییان خستە نێو دەریاچەی دوكانەوە، ئەم ماسییانە لە هەڵێنەری ماسی لە سلێمانی لە جۆری كاربی لە رێی توێژینەوەیكی زانستییەوە بەرهەم هێنراوە لە كۆی بەرهەمی ساڵانەی كە دەگاتە نیو ملیۆن ماسی كە تا ئێستا توانراوە نزیكەی 327 هەزار دانە بەرهەم بێنن و ئەم بەرهەمەش بەسەر پڕۆژەكانی پەروەردەكردنی ماسیدا بۆ هەر دانەی بە 25 دینار دابەش دەكرێت، دواتر هۆبەی ڤێتێرنەری دوكانی بەسەركردەوەو بە ئامادەبوونی لێپرسراوی هۆبەكەو كارمەندان بە چالاكییەكانی ئاشنابوو لەوانە هەڵمەتەكانی ڤاكسین و گەشەپێدانی كاری پشكنینی نەخۆشییەكان و بەدواداچوونی شوێن و فرۆشگاكانی گۆشت و پڕۆژەكانی پەلەوەڕ، لە كۆتایی گەشتەكەی بۆ دوكان سەردانی و فەرمانگەی كشتوكاڵی دوكانی كردو لەنزیكەوە لەگەڵ بەڕێوەبەرو سەرۆك هۆبەو بەشەكان لە پێداویستی و چالاكی و كێشەكانی كشتوكاڵی لە ناوچەكە كۆڵییەوە.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 06/08/2015       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 786 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

چه‌ند وێنه‌يه‌كى هاوپێچ كليك بكه‌ بۆ بينينيان

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department